يه‌په‌گه‌: ته‌نيا له‌ شوباتدا 170 چه‌كدارى داعش كوژراوون

يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه‌)، لە مانگی شوباتى رابردوودا زیاتر لە 150 چەكداری داعشیان كوشتووە و زیاتر لە 85 شەڕڤانیش شەھیدبوونە.

K24 – هه‌ولێر:

يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه‌)، لە مانگی شوباتى رابردوودا زیاتر لە 150 چەكداری داعشیان كوشتووە و زیاتر لە 85 شەڕڤانیش شەھیدبوونە.

ناوەندی راگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئاماری ئۆپەراسیۆن و پێكدادانەكانی مانگی شوباتی ئاشكرا كرد و بە گوێره‌ى ئامارەكە، لە شەڕ و پێكدادانەكاندا 171 چەكداری داعش كوژران و نزيكه‌ى 90 شەڕڤانی یەپەگەش شەھیدبوونە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە سوپای توركیا حەوت جار ھێرشی كردووه‌تە سەر بنكە و بارەگاكانی یەپەگە و دوو جاریش ھێرشیان كردووه‌تە سەر ھاووڵاتیانی مه‌ده‌نى.

ئەو ئامارەی یەپەگە تەواوی ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان دەگرێتەوە لە رۆژئاوای كوردستاندا.

ئاماره‌كه‌ روونیشیكردووه‌تەوە، كە ئەو 89 شەھیدە تەنھا لەنێو ریزەكانی یەپەگە دا شەڕیان كردووە و جیاوازن لەگەڵ ئەو شەڕڤانانەی كە لەنێو ھێزەكانی سوریای دیموكرات شەڕ دەكەن.