ئه‌و ده خاڵه‌ى پێويسته گه‌لانى جيهان له ژاپۆنييهكانهوه فێريان بن
هيچ كاتێك به بيرتدا هاتووه، گه‌لى ژاپۆن بۆچى جياواز له گه‌لانى جيهان خاوه‌نى شارستانييهتێكى تايبه‌ت به خۆيانن و هه‌ڵسوكه‌وتێكى له راده‌به‌ده‌ر رێكخراويان هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
هيچ كاتێك به بيرتدا هاتووه، گه‌لى ژاپۆن بۆچى جياواز له گه‌لانى جيهان خاوه‌نى شارستانييهتێكى تايبه‌ت به خۆيانن و هه‌ڵسوكه‌وتێكى له راده‌به‌ده‌ر رێكخراويان هه‌يه، بێگومان ئه‌و شارستانييه‌ته له بۆشاييهوه نه‌هاتووه و هه‌ر له منداڵييه‌وه تاكه‌كانى ژاپۆنى له‌سه‌ر په‌روه‌رده ده‌كرێن.
ده راستيى سه‌رسوڕهێنه‌ر له باره‌ى گه‌لى ژاپۆنه‌وه:

1.ته‌نيا له ژاپۆندا له پۆلى يه‌كى سه‌ره‌تاييه‌وه تا شه‌شى سه‌ره‌تايى بابه‌تێك ده‌خوێنرێت به ناونيشانى "رێگه به‌ره‌و ئاكار"، تێيدا قوتابيان فێرى شێوازه‌كانى هه‌ڵسوكه‌وتكردن ده‌كرێن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا.
2.له په‌روه‌رده‌ى ژاپۆندا له پۆلى يه‌كه‌م تا سێى ناوه‌نديى كه‌وتن نييه. ئامانجى ئه‌و قۆناغه ته‌نيا په‌روه‌رده‌كردن و چاندنى چه‌مكه بنياتنهرهكانى كه‌سايه‌تييه نه‌ك فێركردن و زانينى پرسه زانستييه‌كان.

3.له ناو ژاپۆنييهكاندا كارگوزارى ماڵ نييه، دايك و باوك خۆيان ئه‌ركه‌كانى ناوماڵ راده‌په‌ڕێنن.
4.هه‌موو رۆژێك بۆ ماوه‌ى 15 خولهك قوتابيانى ژاپۆن قوتابخانه پاكده‌كه‌نه‌وه.

5.قوتابيانى ژاپۆن فلچه‌ى ددان ده‌به‌نه قوتابخانه بۆ پاككردنه‌وه‌ى دهموددانيان.

6.به‌ڕێوبه‌ر و مامۆستايانى قوتابخانه پێش قوتابييه‌كان به نيو كاتژمێر خواردنى ئاماده‌كراو بۆ قوتابيان ده‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ى له سه‌لامه‌تى خواردنه‌كه دڵنيا ببن.

7.به ژينگهپارێزان و پاككهرهوانى ژاپۆنى ده‌وترێت ئه‌ندازيارانى ته‌ندرووستى و موچه‌يان له نێوان 5 هه‌زار تا هه‌شت هه‌زار دۆلارى ئه‌مريكاييه له مانگێكدا و به پيشه‌يه‌كى پيرۆز سه‌ير ده‌كرێت و كارمه‌ندان له‌سه‌ر بنه‌ماى تاقيكردنه‌وه وه‌رده‌گيرێن.

8.له ناو ژاپۆنييهكاندا به‌كارهێنانى مۆبايل له شه‌مه‌نده‌فه‌ر و چێشتخانه و شوێنه داخراوه‌كاندا قه‌ده‌غه‌يه. ده‌بێت بێده‌نگى بكه‌يت.
9.ئه‌گه‌ر بچييه چێشتخانه‌ى بۆفيه كراوه، هيچ كه‌سێك نابينيت زۆرتر له پێويستى خۆى به‌رێت و هيچ كهسێكيش خواردن ناهێڵێته‌وه.

10.ناوه‌ندى ژماره‌يى دواكه‌وتنى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له كاتى خۆي‌دا، له ماوه‌ى ساڵێكدا ته‌نيا 7 چركه‌يه. چونكه ئه‌و گه‌له رێز له كات ده‌گرن.


