ئايا په‌نجه ته‌قاندن زيانى هه‌يه ؟
لاى هه‌ندێك كه‌س بووه‌ته خوو
K24- هه‌ولێر
هه‌ندێك كه‌س ، وه‌ك خوویه‌ك رۆژانه چه‌ندین جار په‌نجه‌یان ده‌ته‌قێنن، ره‌نگه جار جاره‌ش گوێ بيستى ئه‌وه ده‌بين كه ئه‌م په‌نجه ته‌قاندنه زيانێكى زۆرى هه‌يه، به‌ڵام له راستيدا دۆناڵ ئهنگێر كه پزيشكێكى ئه‌مه‌ركييه، كردارى په‌نجه ته‌قاندن به كێشه‌يه‌كى مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ماسولكه‌و هه‌وكردنی جومگه‌كان له نێوان ئێسكه‌كاندا نازانێت به‌و رادهيهى كه هه‌ندێك خه‌ڵك باسى ده‌كه‌ن.
ئه‌و پێيوايه په‌نجه ته‌قاندن، بگره سووديشى هه‌يه، به‌جۆرێك واده‌كان مرۆڤ هه‌ست بهحهسانهوهو ئاسووده‌ى ده‌روونى بكات كاتێك كه په‌نجه‌كانى ده‌ته‌قێنێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ههنديك له پسپۆڕانى تايبه‌ت به‌م بواره، په‌نجه ته‌قاندن بهمهترسيدار ده‌زانن بۆ سه‌ر جومگه‌كان، چونكه پێيان وايه ده‌بێته هۆی لێكخشاندنی ئێسكه‌كان و كه‌م بوونه‌وه‌ی لينجه مادده‌ى نێوانیان ئه‌مه‌ش واده‌كات ئازار په‌یدا ببێت و له‌كاتی لێدانێكی كتوپڕدا زوو ئێسكه‌كه پێك ده‌كه‌ون و زیانێكی زۆر به ئێسكه‌كان ده‌گات.
به پێی ڕێنمایی پزیشكی پسپۆر له‌م بواره‌دا، نابێت ئه‌م كاره زۆر دووباره بكه‌یته‌وه و به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر جارێك كردت یه‌كسه‌ر دوای ئه‌وه به ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌وڵی بۆ مه‌ده‌ره‌وه چونكه ئه‌سته‌مه دوو جار له‌سه‌ریه‌ك له هه‌مان كاتدا ته‌قه‌ی بێت و ئه‌م زۆركردنه له په‌نجه‌كانت ده‌بێته هۆی پێگه‌یاندنی زیانێكی زۆر به ئێسكه‌كانی په‌نجه‌ت.