له ويلايه‌تێكى ديكه هيلارى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا
K24 – هه‌ولێر:
هیلاری كلینتۆن كاندیدی دیموكراتخوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی له هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كه‌ی له ویلایه‌تی لویزییانا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، بێرنی سانده‌رزی ركابه‌ره‌كه‌شی له هه‌ردوو ویلایه‌تی كێنزاس و نێبراسكا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
هێلاری كلینتۆن كاندیدی دیموكراتخوازه‌كان، به هه‌نگاوی گه‌وره پێش سانده‌رز كه‌وتووه، بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش هه‌ریه‌ك له كلینتۆن و سانده‌رز له دیبێیتهكی نیشتیمانی دا رووبه‌ڕووی یه‌ك ببنه‌وه، باس له قه‌یرانی ناپاكی بكه‌ن، كه سانده‌رز داوای له والی میشیگان كردبوو، به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌وه ده‌ست له‌كار بكشێنێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، كاندیدی كۆماریخوازه‌كان دۆناڵد تره‌مپ له پێشه‌نگی پێشبڕكێ دایه، كه له كۆی پازده ویلایه‌ت، ده ویلایه‌تی به‌ده‌ست هێناوه.