ئه‌لێگری له گۆرگه‌كان تۆقیوه
یانه‌یه‌ك بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی سێریا ئه‌ی به‌ربژێر ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگری راهێنه‌ری یوڤێنتوس پێیوایه یانه‌ی رۆما بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵیا به‌ربژێره، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی یانه‌كه.
ئه‌لیگری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: " ئه‌نجامه باشه‌كانی رۆما شتێكی له‌ناكاو نییه، تیپه‌كه خاوه‌نی كوالێتیه‌كی به‌رزه و ئێستاش به‌ربژێره بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " بردنه‌وه له رۆما زۆر شت یه‌كلا ده‌كاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه به پێنج خاڵ پێش یانه‌ی ناپۆلی دووه‌م كهوتوویین و یارییه‌كی دواخراویشمان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ركابه‌رییه‌كانی داهاتوو ئاسان نابێت، پێویسته پارێزگاری له جیاوازیی خاڵه‌كان بكه‌ین.
ریزبه‌ندی یانه‌كانی سه‌رووی سێریا ئه‌ی ئێستا به‌م شێوه‌یه‌یه: 1ـ یوڤێنتۆس 64 خاڵ، 2ـ ناپۆلی 61 خاڵ، 3ـ رۆما 56 خاڵ، 4ـ فیۆرێنتینا 53 خاڵ، 5ـ ئینته‌ر 48 خاڵ، 6ـ میلان 47 خاڵ.