فیدراسیۆنی تۆپی باله بێده‌نگی شكاند
له سلێمانی خولێك بۆ یانه نایابه‌كانی كچان ده‌كاته‌وه
K24ـ هه‌ولێر
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، بڕیاره له 15ـی ئه‌م مانگه به به‌شداریی 8 یانه خولی تۆپی باله‌ی یانه نایابه‌كانی كچان به‌رێوه بچێت.
ته‌لعه‌ت خدر، ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی باله‌ی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ئه‌م خوله له شاری سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌شڵێت: یانه‌كان به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش كراون و خوله‌كه‌ش 4 رۆژ ده‌خایه‌نێت.
ته‌لعه‌ت گوتیشی: یاریی كۆتایی خوله‌كه له 19ـی ئه‌م مانگه ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م خوله له كاتێكدایه كه نزیكه‌ی 2 ساڵه خولی یانه نایابه‌كانی كچان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌رێوه نه‌چووه.
هه‌ولێر ـ ده‌رباز ئه‌حمه‌د