پەنابەران لە یۆنان بۆ لە بیربردنەوەی خەمەكانیان گۆرانی دەچڕن

ئەوان ئێستا لە کەمپێکن لە سەر سنووری نێوان یۆنان و مەکدۆنیا

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/c47e9817-59d6-41fb-9ecf-052bb6674977/panabaran%20yonan%20-%20MACADONIA.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

پەنابەران لە كەمپێكی یۆنان بۆ لە بیركردنی خەم و نەھامەتییەكانیان پەنایەن بردووەتە بەر گۆرانی گوتن و ژەنینی میوزیك.

عەدنان خانتەک خەڵكی سووریایە كە یەكێكە لە دانیشتووانی كەمپەكە گۆرانی دەچڕێ دەڵێت: لە شەڕی سوریا ماڵم وێران بوو، لە دەست زاڵمان رامكرد، بەڵام ئەوەی چاوەڕێم دەکرد رووی نەدا.

ئەوان ئێستا لە کەمپێکن لە سەر سنووری نێوان یۆنان و مەکدۆنیا، لەو کەمپە نزیکەی سیازدە بۆ چواردە ھەزا پەنابەر لە دۆخێکی قورس ژیان بە سەر دەبەن، بە تایبەتی کە ئێستا ئەو سنوورە  کەش و ھەوایەکی ساردی ھەیە و تەنیا شوێنی مانەوەی پەنابەرانیش چادرە و بە ھەڵکردنی ئاگر خۆیان گەرم دەکەنەوە.

عەدنان لە سەر رەوشی سووریا دەڵێت: "خەڵکانێک لەوێ لە سەر شەقامەکان دەمرن، کاتێک ئەوان بۆردومان دەکەن، خەڵکی بێگوناح دەکوژرێن، مردووەکان ئەوەندە زۆرن کە یەکسەر لە بیر دەچنەوە، خوا یارمەتیمان بدات".

مەکدۆنیا زۆر بە کەمی، سنوورەکانی دەکاتەوە، ئەویش تەنھا بۆ تێپەڕینی ژمارەیەکی زۆر کەم لە كۆچبەرانی عێراقی و سووری، لەگەڵ ئەوەی پەنابەران بە نیازی مانەوە لە مەکدۆنیا نین و ئەوێ تەنھا بۆ پەڕینەوە بە کار دێنن بەرەو وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا، بەڵام حکومەتی مەکدۆنیا ئامادە نییە دەرگای سنوورەکانی بە رووی پەنابەران كۆچبەران بكاتەوە.

 داڕشتنەوە: ش، م