ئه‌مريكا ره‌تيكرده‌وه فڕۆكه‌خانه له "باكوورى سووريا" درووستبكات
ده‌نگۆى درووستكردنى فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌مريكا له رۆژئاواى كوردستان ره‌تكرايه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ده‌نگۆى درووستكردنى فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌مريكا له رۆژئاواى كوردستان ره‌تكرايه‌وه.
گوته‌بێژى ئۆپراسيۆنه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش، كۆلۆنێل كريستۆڤه‌ر گارفه‌ر، رايگه‌ياند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له ئاواكردنى دوو فڕۆكه‌خانه‌ى سه‌ربازى له سووريا ده‌كه‌ن، دوورن له راستييه‌وه و هيچ راستييهكيان تێدا نييه.
چه‌ند سايتێكى ناوخۆى بڵاويانكردبوويهوه، گوايه ئه‌مريكا له رۆژئاواى كوردستان سه‌رقاڵى ئاواكردنى دوو فڕۆكه‌خانه‌ى سه‌ربازييه، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگۆيه له لايه‌ن ئه‌مريكاوه ره‌تكرايه‌وه.
گارفه‌ر، به راديۆى سه‌واى راگه‌ياند، ئێمه به هيچ شێوه‌يه‌ك له باكوورى سووريا (رۆژئاواى كوردستان)، كارمان بۆ درووستكردنى فڕۆكه‌خانه نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه كوردييه‌كان (يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل)، ته‌نيا چه‌ند راهێنهركمان هه‌يه و ئه‌ركى ئێمه ته‌نيا پێشكه‌شكردنى راوێژ و هاوكارى هێزه‌كانى نه‌يارى داعشه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و رێكخراوه تيرۆريستييه.