داهێنه‌ری ئیمه‌یڵ (@) كۆچی دوایی كرد
به هۆی نه‌خۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
رای تۆملینسۆن، داهێنه‌ری پۆستی ئه‌لیكترۆنی (ئیمه‌یڵ) له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا، به نه‌خۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد.
تۆملینسۆن، له ساڵی 1971 بیرۆكه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران بتوانن نامه‌كانییان له‌رێگه‌ی ئه‌و تۆڕه ئه‌لیكترۆنییه ئاڵوگۆڕ پێبكه‌ن.
ئه‌و داهێنه‌ره بڕیاریدا هێمای "@"، له ناونیشانی پۆسته ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌كاربهێنێت و ئێستاش ئه‌و هێمایه له‌ناو زۆربه‌ی زۆری به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت ناسراوه.
تۆملینسۆن یه‌كه‌م كه‌س بوو له جیهان كه نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی له رێگای ئینته‌رنێت ره‌وانه‌بكات، له‌و كاته‌ی كه ئه‌ندازیاری كۆمپانیای توێژینه‌وه‌یی بۆڵت و پیرانیك نیومان كاریده‌كرد.
ئه‌و كۆمپانیایه رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له په‌ره‌پێدانی یه‌كه‌م ڤێرژنی تۆڕی ئینته‌رنێت كه به "ئارپانێت" ناسرابوو.
له ساڵی 2012 تۆملینسۆن ناوی خرایه ریزی ئه‌وانه‌ی داهێنانییان له بواری ئینته‌رنێتدا كردووه و چه‌ندین خه‌ڵات و رێزلێنانیشی له به‌رامبه‌ردا پێبه‌خشراوه.
"به كه‌س مه‌ڵێ"
هاوكارانی ئه‌و داهێنه‌ره، له باره‌ی ساده‌یی ئه‌و پیاوه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌سۆشیه‌تد پرێس" ده‌ڵێن: "كه‌سێك تابڵێی ساده و له خۆبورده بووه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمان بووه زۆر كه‌م ئیمه‌یڵه‌كه‌ی خۆی سه‌یر كردووه".
به گوێره‌ی وتارێك كه گۆڤاری "فۆربس"ی ئه‌مه‌ریكی له ساڵی 1998 بڵاویكردووه‌ته‌وه، تۆملینسۆن به یه‌كێك له هاوكارانه‌كانی گوتووه: "ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌یكه‌م به‌هیچ كه‌س مه‌ڵێ، به‌ڵام ئه‌وه كاره ئه‌وه نییه كه‌لێره له پێناویدا كارده‌كه‌ن".
ته‌نها چه‌ند ساڵێك دوای داهێنانه‌كانی تۆملینسۆن، پۆستی ئه‌لیكترۆنی بووه ئامرازێكی سه‌ره‌كی گۆڕینه‌وه نامه له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت.
گوته‌بێژێك به‌ناوی كۆمپانیای ریسیۆن گوتی: "ئه‌و شته‌ی تۆملینسۆن كاری له‌سه‌ر ده‌كرد له پلانی كاری كۆمپانیاكه‌دا نه‌بوو، چونكه ئه‌و ته‌نها یاری به هه‌ندێك له كه‌لوپه‌له‌كان ده‌كرد و خۆی به‌هه‌ندێك شتی دیكه‌وه خه‌ریك كردبوو".
پێشتر ئه‌و داهێنه‌ره له چاوپێكه‌وتنێكدا له باره‌ی داهێنانی پۆستی ئه‌لیكترۆنی گوتی: "ئه‌و بیرۆكه‌یه شتێكی باش و رێك و ناوازه دیاربوو، یه‌كه‌م نامه‌ش له كۆمپیوته‌رێكه‌وه بۆ كۆمپیوته‌رێك نێردرا كه له‌یه‌ك ژووردا بوون".
تۆملینسۆن له‌و چاوپێكه‌وتنه‌یدا ئاماژه‌ی به نهێنی به‌كارهێنانی هێمانی "@"یش كردووه و ده‌ڵێت: "پێویستم به هێمایه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی له پۆستی ئه‌لیكترۆنیدا به‌كاریبهێنم كه له ئه‌دره‌سی سایته‌كاندا به‌كارنه‌هاتبێت، سه‌یری كیبۆرده‌كه‌م كرد و @م هه‌ڵبژارد".
سه‌رچاوه: BBC