به‌م كرداره بزانه ده‌يانه‌وێ كه‌لوپه‌لى ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ببه‌ن
تايبه‌ته به‌و شوفێرانه‌ى ده‌رگاى ئۆتۆمبيله‌كه‌يان به"كۆنتڕۆڵه"
K24- هه‌ولێر
هه‌روه‌كو چۆن دونيا له‌گۆڕان و پێشكه‌وتن و داهێنان دايه، دياره "دز"ه‌كانيش به‌شێوازى جياجيا بيرۆكه و داهێنانى جۆراو جۆريان هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كاره‌كه‌يان ئه‌نجام بده‌ن.
يه‌كێك له‌و جۆره "دز"يانه‌ى كه زياتر باوه، بريتييه له "دز"ينى ئۆتۆمبێل، راسته تاڕاده‌يه‌ك "دز"ينى ئۆتۆمبێله مۆديل نوێيه‌كان تاڕاده‌يه‌ك سه‌خته، چونكه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانى كاره‌باين ياخود به هۆى كۆنتڕۆڵه‌وه كاريان پێ ده‌كرێت ياخود سوكانى قوفڵ ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه له ئێستادا "دز"ه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌دا زاڵ‌بن، پاره‌يه‌كى ئاسن ده‌هێنن له يه‌ده‌گى ده‌رگاكه دايده‌نێن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر دوگمه‌ى كۆنتڕۆڵه‌كه‌ش له‌وكاته‌دا دابگيرێت، ده‌رگاكه قوفڵ نه‌بێت، دواتر زۆر به‌ئاسانى ده‌توانێت ده‌رگاكه بكاته‌وه و ئه‌گه‌ر نه‌شتوانێت ئۆتۆمبێله‌كه ببات، لايه‌نى كه‌م هه‌رچى كه‌لوپه‌لى ناو ئۆتۆمبێله‌كه هه‌يه ده‌يبات.
هه‌ر بۆيه پێويسته شوفێران ئاگه‌داربن له‌حاڵه‌تى بينينى هه‌ر پاره‌يه‌كى ئاسن ياخود هه‌ر شتێكى ديكه، به‌واتاى كه‌سێك چاودێريت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ده‌رگاى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكاته‌وه جا بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت.