تەقینەوەیەك لە قاميشلۆ روویدا
K24 - قامیشلۆ:
كەمێك لەمەوبەر تەقینەوەیەك لە شەقامی ئەلقوەتلی، لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا، بەو ھۆیەوە چەند كەسێك برینداربوون و زیانی زۆری مادیش بەر ناوچەكە كەوتووە.
پەیامنێری (كوردستان24) لە قامیشلۆ رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا بۆمبێك لە شەقامی ئەلقوەتلی، لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان تەقیەوە، بە گوێرە زانیارییە سەرەتاییەكان بەو ھۆیەوە دوو ھاوڵاتی برینداربوون و زیانی مادی زۆر بەر ناوچەكە كەوتووە".
سەبارە بە ھەبوونی قەرەباڵغی ھاووڵاتیان لە ناوچەكە پەیامنێرمان گوتی: "قوتابخانەی پارك لە نزیك شوێنی تەقینەوەكە ھەن".
داڕشتنەوە: ھ . م