به ڤیدیۆ.. سیمۆنی و گاری نیڤڵ وڵامی كوردستان24 دهدهدنهوه
كوردستان24 له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی راهێنه‌ری ڤالێنسیا و ئاتڵێتیكۆ ئاماده بوو
K24 ـ هه‌ولێر
لە ھەفتەی 28ـه‌مینی لالیگا، یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید لە یاریگای مێستایا بووه میوانی یانه‌ی ڤالێنسیا، یاریەكەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵیک برده‌وه.
له دوای یارییه‌كه، شوكور محه‌مه‌د په‌یامنێری كوردستان24 له ئیسپانیا له هۆڵی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی راهێنه‌رانی هه‌ردوولا ئاماده بوو، كوردستان24 پرسیاری ئه‌وه‌ی له گاری نیڤڵ ـی راهێنه‌ری ڤالێنسیا كرد كه بۆچی تیپه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م به‌م ئاستلاوازییه ده‌ركه‌وت.
گاری نیڤڵ راهێنه‌ری ئینگلیزی یانه‌ی ڤالێسینا به‌رسیڤی كوردستان24ـی دایه‌وه و گوتی: هیچ تیپێك ناتوانێت له هه‌موو كاتێكدا له‌سه‌ر یه‌ك ئاست بڕوات، راسته ئێمه له گێمی یه‌كه‌م خراپ بووین، به‌ڵام له گێمی دووه‌م له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ باشتربووین، به‌ڵام به‌خت یاوه‌رمان نه‌بوو.
په‌یامنێری كوردستان24 كه له یارییه‌كه ئاماده بوو باسی له‌وه كرد كه له یارییه‌كه‌دا فیكه‌یه‌كی ناڕه‌زایی زۆر له دژی گاری نیڤڵی راهێنه‌ری شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان لێ ده‌درا و له دروشم و وتافهكانیان به هۆكاری ئه‌نجامه خراپه‌كانیان وه‌سفیان ده‌كرد.
په‌یامنێری كوردستان24 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له یارییه‌كه‌دا له نزیك شوێنی كورسی یه‌ده‌كی یانه‌كه ده‌مه‌قاڵی و لێكتوڕهبوون له نێوان نیگریدۆی هێرشبه‌ری ڤالێنسیا و گاری نیڤڵی راهێنه‌ر ڕوویدا، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه راهێنه‌ر له ژێر فشاری هانده‌ران به ناچاری چه‌ند خوله‌كێك یاریی به نیگیریدۆ كرد.
یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید بی 64 خاڵ له خانه‌ی دووه‌م و ڤالێنسیایش به 34 خاڵ له خانه‌ی ده‌یه‌م ده‌بینرێن