له باره‌ى په‌نابه‌رانه‌وه ئه‌وروپا و توركيا رێككه‌وتن
وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا و توركيا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكى سه‌ره‌كى له باره‌ى پرسى په‌نابه‌رانه‌وه رێككه‌وتن.
K24 – هه‌ولێر:
وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا و توركيا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكى سه‌ره‌كى له باره‌ى پرسى په‌نابه‌رانه‌وه رێككه‌وتن.
بڕياره ره‌شنووسى ئه‌و خاڵانه بخرێته به‌ر ده‌ست سه‌رۆكى وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌روپا بۆ ئه‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپادا بڕياريان له باره‌وه بدرێت.
كۆبوونه‌وه‌كه له 17 و 18ى ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجامده‌درێت.
گوته‌بێژى كۆميسيۆنى ئه‌وروپا جان كلود جانكه‌ر، رايگه‌ياند، ئه‌م ئه‌نجامه له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى توركيا و يه‌كێتى ئه‌وروپادا بڕيارى له‌باره‌وه دراوه.
رێبه‌رانى وڵاتانى ئه‌وروپايى ده‌يانه‌وێت به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت رێگرى له لێشاوى په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا بكه‌ن.
له‌و پێناوه‌شدا بڕى 3 مليار يۆرۆيان پێشكه‌شى توركيا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له چوونى په‌نابه‌ران بكات.
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، ته‌نيا رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌يه هه‌ماهه‌نگى نێوان توركيا و يه‌كێتى ئه‌وروپايه.
په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى رووسياى به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه ده‌يه‌وێت له رێگه‌ى راگه‌ياندنييه‌وه پرسى په‌نابه‌رانى ئه‌وروپا بقۆزێته‌وه و دنه‌يان بدات و گومان له‌سه‌ر به‌هاكانى يه‌كێتى ئه‌وروپا درووستبكات.