به‌ هه‌ڵه‌ جله‌كانى هه‌ڵبژاردبوو

به‌ هۆى ئه‌وه‌ى به‌ هه‌ڵه‌ ره‌نگى جله‌كانى هه‌ڵبژاردبوو، ژنه‌ پێشكه‌شكارێكى ره‌وشى كه‌شوهه‌وا له‌ كه‌ناڵى "KTLA5"ى ئه‌مريكايى تووشى حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو بوويه‌وه‌ و ژماره‌ى پله‌كانى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر جه‌سته‌ى ده‌ركه‌وتن.

K24 – هه‌ولێر:

له‌ كاتى درووستبوونى حاڵه‌ته‌كه‌دا، پێشكه‌شكاره‌كه‌ په‌شۆكا و له‌ به‌رامبه‌را يه‌كێك له‌ بێژه‌ره‌كان چاكه‌ته‌كه‌ى خۆى پێدا.

ئه‌و ژنه‌ پێشكه‌شكاره‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبوك سووپاسى هاوكارى هاوكاره‌كه‌ى خۆى كردووه‌.