ژنێك به خۆ رووتكردنهوه هه‌راى نايهوه
فه‌رمانگه‌ى پۆليس له هيوستن له ئه‌مريكا رايگه‌ياند، ژنێك به خۆ رووتكردنهوهى رێگه‌يه‌كى سه‌ره‌كى شاره‌كه‌ى په‌كخستووه و بۆ ماوه‌ى دوو كاتژمێر ته‌واوى ناوچه‌كه‌ى به خۆيه‌وه سه‌رقاڵكردووه.
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ى پۆليس له هيوستن له ئه‌مريكا رايگه‌ياند، ژنێك به خۆ رووتكردنهوهى رێگه‌يه‌كى سه‌ره‌كى شاره‌كه‌ى په‌كخستووه و بۆ ماوه‌ى دوو كاتژمێر ته‌واوى ناوچه‌كه‌ى به خۆيه‌وه سه‌رقاڵكردووه.
ژنێك رووى له بارهه‌ڵگرێك كردووه و جله‌كانى فڕێداوه و خۆى به ته‌واوى رووتكردووهتهوه.
ئه‌و ژنه به رووتى به هه‌ر جۆرێك بووه خۆى گه‌ياندووه‌ته سه‌ر بارهه‌ڵگرێك و له‌وێ بۆ ماوه‌ى دوو كاتژمێر ماوه‌ته‌وه.
دواتر تيمى فرياكه‌وتنى پۆليس گه‌يشتنه شوێنى رووداوه‌كه و هه‌وڵياندا به شێوه‌يه‌ك بيهێننه خواره‌وه كه ئازارى پێ نه‌گات.
ژنه‌كه باڵى بڵاوكردبوويه‌وه و له‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه وه‌ستابوو، وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆى بداته به‌ر هه‌تاو.
به‌رپرسانى پۆليس له‌و بڕوايه‌دان ئه‌و ره‌فتاره له ئه‌نجامى كێشه‌يه‌كى ده‌روونييه‌وه ياخود به‌كارهێنانى مادده‌ى سڕكارهوه هاتبێت و له قسهكردنيشدا ژنه‌كه ههڵيت و پهڵيتانه قسه‌يكردووه و باسى بوونه‌وه‌رى ئاسمانى و ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌مريكاى كردووه.