ساڵح موسليم: لايه‌نه‌كانى سه‌ر به‌ سعووديه‌ كۆسپن

پارتى يه‌كێتيى ديموكراتى كورد له‌ سووريا رايگه‌ياند، ئه‌و لايه‌نه‌ به‌رهه‌ڵستكارانه‌ى له‌ لايه‌ن سعوودييه‌وه‌ پشتيوانييان لێده‌كرێت، كۆسپ له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى ئاشتيى داده‌نێن.

K24 – هه‌ولێر:

پارتى يه‌كێتيى ديموكراتى كورد له‌ سووريا رايگه‌ياند، ئه‌و لايه‌نه‌ به‌رهه‌ڵستكارانه‌ى له‌ لايه‌ن سعوودييه‌وه‌ پشتيوانييان لێده‌كرێت، كۆسپ له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى ئاشتيى داده‌نێن.

هاوسه‌رۆكى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كورديى له‌ سووريا، ساڵح موسليم رايگه‌ياند، پرۆسه‌ى دانووستان كه‌ له‌ لايه‌ن نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتيده‌كرێت رووبه‌ڕووى زۆر كۆسپ بووه‌ته‌وه‌.

گوتيشى: جيهان هه‌مووى ئاگادارى ئه‌وه‌يه‌ ئه‌و لايه‌نانه‌ له‌ رێگه‌ى لێدوانه‌كانييانه‌وه‌ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ درووست ده‌كه‌ن.

روونيشيكرده‌وه‌، لايه‌نه‌كانى سه‌ر به‌ رياز به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ن پرسى چاره‌سه‌رى سياسى و هه‌لى گفتوگۆ و دانووستان له‌بار به‌رن.

سه‌رچاوه‌: رۆيته‌رز