بە ڤیدیۆ.. تایبەتمەندییەکانی هەرزانترین مۆبایلی زیرەک ببینە لە جیهان
لە شاحینەی مۆبایلەکانی دیکە هەرزانترە
K24-هەولێر
مۆبایلی Freedom 251 هەرزانترین مۆبایلی زیرەکە لە جیهان و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا لە هیندستان بە نرخی 4 دۆلار لە بازاڕەکاندا بەردەسبێ.
تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Freedom 251 بریتین لە:
شاشەیەکی 4 ئینج فوول کواڵیتی
کامیرایەک بە کواڵیتی 3.2 مێگاپیکسڵ
میمۆرییەکەی 32 گێگا بایتە
بە سیستمی ئاندرۆید لولیبۆب 5.1 کار دەکات و هەر لە کۆمپانیاوە زۆربەی ئەپلیکەیشنەکانی وەک فەیسبووک و یوتیوب و واتسئاپی تێدایە.
مۆبایلی Freedom 251 هاوکات ئاپلیکەیشنی تایبەت بە ئافرەتان و راوچییەکان و جوتیارەکانیشی تێدایە.
پرسیارەکە ئەمە چۆن هێندە هەرزانە؟
وەڵامی ئەم پرسیارە لەودایە، چونکە هیندستان گەورەترین بەرهەمهێنەری پرۆگرامەکانی مۆبایل و کۆمپیوتەرە و هەوڵ دەدات بە دروستکردنی ئەم مۆبایلە چینی هەژاری هیندستان سوود لەم ئۆڤەرەوە وەربگرن و هەندێک دۆخی خۆیان باشتر بکەن و پێشبکەون.
هاوکات ئامانجێکی دیکەی هیندستان لە دروستکردنی ئەم مۆبایلە جێگیرکردنی شوێن پێی خۆیەتی لە بازاڕی دروستکردنی ئامێرە زیرەکەکان لە جیهان.
ئا: ئا ، ف