ئێران مووشه‌كێكیی بالیستی تاقیكرده‌وه
"تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كه ته‌حه‌دداكردنی سزاكانی ئه‌مریكایه"
K24 – هه‌ولێر:
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی ئێران بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی پاسه‌وانی شۆرشی ئیسلامیی ئێران (پاسداران) له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵات به هه‌ڵدانی ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك، مووشه‌كێكیی بالیستی تاقیكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسیی رۆیته‌رز تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه له‌لایه‌ن ئێران وه‌ك ته‌حه‌ددایه‌كه به‌رامبه‌ر ئه‌و سزایانه‌ی كه به‌مدواییانه به‌هۆی پڕۆگرامه مووشه‌كییه‌كه‌ی، ئه‌مریكا خستوونییه‌ته سه‌ر تاران.
له تشرینی یه‌كه‌میی 2015 ئێران مووشه‌كیی عیماد تاقیكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه دوو مانگ پێش ئێستا ئه‌مریكا سزای خسته سه‌ر كۆمپانیا و ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پڕۆگرامی مووشه‌كیی ئێرانه‌وه هه‌یه.
جه‌نه‌رال عه‌لی حاجی زاده فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی سه‌ر به پاسداران گوتی: "سزاكان له‌به‌رده‌م ئێران رێگرنابن مووشه‌كه بالیستییه‌كانی خۆی په‌ره پێ‌بدا و پێشیان بخا".
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی ئێران راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه تیایدا له كاتی تاریكی‌دا مووشه‌كێك له ژێرزه‌وی هه‌ڵده‌درێ، بێژه‌ره‌كه ده‌ڵێ: "ئه‌و مووشه‌كه مه‌ودا مامناوه‌نده و له جۆری (قیام-1)"، زیاتر ده‌ڵێ: "ئه‌و مووشه‌كه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تاقیكراوه‌ته‌وه".
لاى خۆیه‌وه جه‌نه‌رال عه‌لی حاجی زاده گوتی: "ئه‌و مووشه‌كه له دووری 700 كیلۆمه‌تر له ئامانجێكی داوه".
له سایتی فه‌رمیی خۆی، پاسداران رایگه‌یاند: "ئامانج له تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كه ده‌رخستنی هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و توانای كۆماری ئیسلامییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بكرێته سه‌ر شۆرشی ئیسلامیی و ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ری وڵات".
پێشتر ته‌له‌فزیۆنی پرێس تی ڤی ئێرانی چه‌ند گرته‌یه‌كی هه‌ڵدانی مووشه‌كیی عیماد په‌خشكرد، به‌ڵام پێده‌چی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه ئه‌رشیف بن، كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه ئه‌مریكا سزاكانی خستووه‌ته سه‌ر تاران.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: "دوای رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی نێوان ئێران و زلهێزه‌كانی جیهان له ته‌ممووزی 2015، تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی عیماد له تشرینی یه‌كه‌می 2015 پێشێلكردنی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی ژماره 1929 كه رێگا به ئێران نادا هیچ مووشه‌كێكیی بالیستی تاقیبكاته‌وه كه له توانایدابێ كڵاوه‌ی جه‌نگیی هه‌ڵبگرێ".
له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی له كانوونی دووه‌می 2016، ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری 1929 كۆتایی هات، به‌ڵام كاركردن به بڕیارێكی دیكه ده‌ستیپێكرد و ئه‌و بڕیاره داوا له ئێران ده‌كا كار له‌سه‌ر مووشه‌كیی وا نه‌كا كه بۆ هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیی دیزاین كراوه.
لای خۆیه‌وه هه‌میشه ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ : "په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان پڕۆگرامه مووشه‌كییه‌كه‌ی و پڕۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی هه‌بێ".
هه‌رچه‌نده هه‌موو مووشه‌كێك به قه‌باره‌یه‌كی دیاریكراو به شێوه‌یه‌كی تیۆری له توانایدایه كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیی هه‌ڵبگرێ، كه‌چی ئێران ده‌ڵێ: "مووشه‌كیی عیماد و مووشه‌كه‌كانی دیكه‌ش وه‌ك مووشه‌كیی ته‌قلیدیی و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان به‌كاردێن".
به‌مدواییانه‌ش ئێران جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه وردیی مووشه‌كه‌كانی باش بكا، پسپۆڕانیش ده‌ڵێن: "ئه‌وه وا ده‌كا مووشه‌كه‌كان زۆر باشتر ده‌بن كه كڵاوه‌ی جه‌نگیی ته‌قلیدی به‌كاربێنن".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح