مێزه‌ره ره‌شه‌كانى ئێران ته‌نگ به وڵاتانى باشوورى ئاسيا هه‌ڵده‌چنن
بزاوتى خێرا، شێوازى جۆراوجۆر، رهوتارى ئێرانه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى مه‌زهه‌بى شيعه له وڵاتانى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ئاسيا.
K24 – هه‌ولێر:
بزاوتى خێرا، شێوازى جۆراوجۆر، رهوتارى ئێرانه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى مه‌زهه‌بى شيعه له وڵاتانى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ئاسيا.
ئێران په‌ل بۆ كوێ ناكوتێ
ئێران له‌و ناوچه‌يه‌ى جيهاندا، سه‌رقاڵى درووستكردنى حوسێنييه و راكێشانى زۆرترين قوتابى و خوێندكاره بۆ زانكۆكانى. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر خاكى ئه‌و وڵاتانه‌ش ژماره‌يه‌ك دامه‌زراوه‌ى په‌روه‌رده‌يى كردووه‌ته‌وه. هاوكات ژماره‌يه‌ك چالاكى كلتوورى و رۆشنبيرى مهزههبيانهش له رێگه‌ى كونسوڵخانه و باڵيۆزخانه و پاشكۆى باڵيۆزخانهكانييانهوه ئه‌نجامده‌دات. ئێران هيچ دواناكه‌وێت له بنياتنانى په‌يوه‌ندى ئابوورى و دامه‌زراندنى كه‌ناڵى ميديايى به زمانى جياجيا.
له‌و رووه‌وه ئێران ته‌نگى به ژماره‌يه‌ك له حكومه‌تى ئه‌و وڵاتانه هه‌ڵچنى و به‌شێكيان كه‌وتنه خۆ بۆ رێگرتن له به ئێرانيبوونى وڵاته‌كانيان، له‌وانه له 1996دا ماليزيا ته‌نيا به‌وه نه‌وه‌ستا رێگرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى تهشهيوع بكات، به‌ڵكو رايگه‌ياند، هه‌ر هاووڵاتييه‌ك مه‌زهه‌بى خۆى كردبێته مه‌زهه‌بى شيعهى دوانزه ئيمامى حوكمى هه‌ڵگه‌ڕاوه له ئيسلامى به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێت و ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى تازه به شيعهبووهكانى ماليزيا هاوار بكه‌ن، حوسێن له ماليزياوه هاوارت بۆ ده‌كه‌ين..
له وڵاتانى فيليپين، تايله‌ند، سه‌نگافووره، ئه‌ندۆنيزيا و ميانمار، ئێران كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى مه‌زهه‌به‌كه‌ى ده‌كات، نه‌ك هه‌ر له‌وێ به‌ڵكو له هه‌ر شوێنێك بۆى بلوێت، كارى بۆ ده‌كات.

فيليپين.. عائيز قه‌ره‌نى سه‌ره‌تا نييه
ساڵى 1966 به سه‌ره‌تاى چوونه ناوه‌وه‌ى هه‌ڵگرانى مه‌زهه‌بى شيعه بۆ ناو فليپين هه‌ژمار ده‌كرێت، تا 1976 په‌يتا په‌يتا و لێره و له‌وێ خوێندكارى شيعهمهزههبى ئێرانى روويان له فيليپين ده‌كرد بۆ خوێندن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هيچ ده‌سه‌ڵاتێك له پشتييانهوه نه‌بوو، كه‌متر دهيانپرژايه سه‌ر به شيعهكردنى خه‌ڵك.
سه‌ره‌ڕاى سستى هه‌وڵى شيعهگهراكان، به‌ڵام فليپينييهكان دژى ئه‌و هه‌وڵانه وه‌ستانه‌وه و دوو كه‌س له‌و خوێندكاره شيعانهى له زانكۆى مينداناو، ده‌يانخوێند كوژران و ده‌سه‌ڵات ئيدى قه‌ڵاچۆى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كردن.
ئێرانييه‌كان به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان و به‌رده‌وام بوون له به ئامانجگرتنى پێكهاته‌ى سوننه مه‌زهه‌بى فليپين كه ته‌نيا له سه‌دا 12ى دانيشتوانى ئه‌و وڵاته پێكده‌هێنێت.

گه‌راى داناوه
وه‌ك ئه‌وه‌ى له ماڵپه‌ڕى سه‌نته‌رى توێژينه‌وه‌كانى بوارى بيروباوه‌ڕ سه‌ر به مه‌رجه‌عييه‌تى شيعه له عێراق، عه‌لى سيستانى هاتووه: مه‌زهه‌بى شيعه له دواى سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى ئيسلامى ئێران له فليپين بڵاوبووه‌ته‌وه و رۆژ له دواى رۆژشوێنكهوتوانى زياتر ده‌بن و له ئێستادا ژماره‌يان گه‌يشتووه‌ته نزيكه‌ى 20 هه‌زار كه‌س و ئه‌وان له ناوچه و پارێزگا جياجياكاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
هه‌ژارى خه‌ڵك
به‌م دواييانه ئێران هه‌وڵه‌كانى چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ بهشيعه كردنى فليپين و سه‌نته‌ره ئێرانييه‌كان به شێوه‌يه‌كى رێكخراو كارده‌كه‌ن و هه‌ژارى و نه‌دارى خه‌ڵكى فليپينيان قۆستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك بكه‌نه شيعه و له‌و پێناوه‌دا به پاره خه‌ڵك به‌ره‌و لاى خۆيان راده‌كێشن. بوونى باڵيۆزخانه‌ى ئێرانيش له‌و وڵاته كاره‌كانى ئاسان كردووه. هه‌روه‌ها دامه‌زراندنى رێكخراوى ديكه‌ى وه‌ك يه‌كێتى خوێندكارانى ئێران له فليپين، هه‌مان پرۆسه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

ويستيان تۆڵه بكه‌نه‌وه
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هه‌وڵى تيرۆركردنى بانگهوازخوازى سعووديى عائيز قه‌ره‌نى كه پێش چه‌ند رۆژێك روويدا، ئاماژه‌يه‌كى روونه بۆ هه‌ڵكشانى هه‌ژموونى شيعهگهراكانى فليپين.
ئه‌گه‌ر ئێران هه‌ژموونى خۆى له فليپين به‌كاربهێنێت بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له سعوودييه ئه‌وه به دوور نازانرێت سوپاى پاسداران هه‌وڵى ته‌قاندنه‌وه‌ى فڕۆكه سعوودييهكانيش بدات، كه له نێوان سعووديه و فليپين له هاتوچۆدان.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا و به دياريكراوى رۆژى 3ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016، سعووديه كه‌سايه‌تى شيعه مه‌زهه‌بى وڵاته‌كه‌ى نمر باقر ئه‌لنمرى له‌سێداره‌دا و هه‌وڵى تيرۆركردنى عائيز قه‌ره‌نى به هه‌وڵێك بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له سعووديه هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئێران واز له موسڵمانانى ميانمار ناهێنێت
له‌م دواييانه شيعهگهراكانى ئێران روويانكردووه‌ته ميانمار، ئه‌و وڵاته‌ى موسڵمانه‌كانى تێدا ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه و رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵكوژى بوزييه‌كان بوونه‌ته‌وه، كه‌چى شانده ئێرانييه‌كان هه‌وڵى گۆڕينى مه‌زهه‌بى ئه‌و كه‌مينه موسڵمانه‌ش ده‌ده‌ن.
ئێران پرسى موسڵمانانى روهينجياى قۆستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك شيعهگهرا ببێته داكۆكيكار له مافى موسڵمانه‌كان و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا له ساڵى 2013دا ژماره‌يه‌ك بانگه‌شه‌كارى شيعهگهرا گه‌يشتنه ويلايه‌تى ئه‌راكان بۆ دابه‌شكردنى هاوكارى و كه‌لوپه‌لى فرياگوزارى به‌سه‌ر موسڵمانه لێقهوماوهكاندا. كاتێك موسڵمانه‌كان كه له ده‌ستى كوشتارى بوزييه‌كان رايانكردبوو، زانيان كۆمه‌كبه‌خشه ئێرانييه‌كان داواى گۆڕينى مه‌زهه‌بيان لێده‌كه‌ن، ناچار بوون ده‌ريان بكه‌ن.

ميانمارييهكان له نێوان چه‌كوشى بوزى و سندانى شيعه‌كاندا
يه‌كێك له پيلانهكانى ئێران بۆ بهشيعهكردنى موسڵمانانى ميانمار، رێككه‌وتنى مێزه‌ره رهشهكانه له‌گه‌ڵ كه‌شه بوزييه‌كان، به پێدانى پاره له به‌رامبه‌ر رازيبوونى كه‌شه بوزييه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بانگه‌شه‌كارانى شيعه بتوانن بگه‌نه ناوچه‌ى موسڵمان نشينى ميانمار و هاووڵاتيان بكه‌نه شيعه.
له نۆڤه‌مبه‌رى رابردوودا، پلانێكى له‌و جۆره له ميدياكاندا خرايه به‌رباس و وێنه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى مێزهرهرهشهكانى شيعه و كه‌شه بووزييهكان له ميانمار بڵاوبوويه‌وه.
يه‌كێك له جموجۆڵه دياره‌كانى ئێران له ميانمار ناردنى مه‌نسوور حه‌قيقه‌ت پوور، جێگرى سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى و سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى شوراى ئيسلامى ئێران بوو، كه به سه‌رۆكايه‌تى شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، ليژنه‌ى فرياگوزارى خومه‌ينى و مانگى سوورى ئێرانى سه‌ردانى ميانماريان كرد.
به‌ڕێوبه‌رى سه‌نته‌رى راگه‌ياندنى رۆهينجييهكان، سه‌لاح عهبدولشكور، رايگه‌ياند، ئه‌و جموجۆڵانه سه‌رچاوه‌ى نيگه‌رانيين بۆ هه‌موو موسڵمانى سوننه مه‌زهه‌بى رۆهينجيان.
.jpg)
كشان به‌ره‌و ئه‌ندۆنيزيا
هۆشدارى دانه‌كه‌ى شێخى ئه‌زهه‌ر، ئه‌حمه‌د ته‌يب، له مانگى شوبات/ فێبرايه‌رى رابردوودا، له باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى به شيعهكردن له ئه‌ندۆنيزيا له بۆشاييهوه نه‌هاتبوو. ئێران گه‌وره‌ترين وڵاتى سوننهمهزههبى له رووى ژماره‌ى دانيشتوانه‌وه كردووه‌ته ئامانج.

"ئامان.. فريوتان نه‌ده‌ن"
شێخى ئه‌زهه‌ر، له ميانهى سه‌ردانى ئه‌م دوايهيدا بۆ ئه‌ندۆنيزيا، داواى له گه‌نجانى سوننه‌مه‌زهه‌ب كرد، ده‌ستبگرن به مهزههبهكهيانهوه و هيچ شتێك فريويان نه‌دات و دوور بكه‌ونه‌وه له ململانێ و دابه‌شبوونى مه‌زهه‌بى.
هه‌وڵه‌كانى ئێران بۆ به شيعهكردنى ئه‌ندۆنيزيا له رێگه‌ى باڵيۆزخانه‌ى ئێران له جاكارتاى پايته‌خته‌وه ده‌ستيپێكردووه. ئه‌مڕۆش ئێران كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له ژێر ناوى هه‌ماهه‌نگى كلتوورى و رۆشنبيرى مێزه‌ره ره‌شه‌كانى قوم و مه‌شهه‌د ره‌وانه‌ى ئه‌ندۆنيزيا بكات.

سه‌ره‌داوى يارييه‌كه له كوێيه
پاشكۆى رۆشنبيرى باڵيۆزخانه‌ى ئێران له جاكارتا رۆڵێكى گه‌وره‌ى له‌و رووه‌وه هه‌يه. ناوه‌نده زانكۆييهكانى ئێران به مه‌به‌ست، كورسى خوێندن به خۆڕايى بۆ خوێندكار و قوتابيانى ئه‌ندۆنيزيا دابيندهكهن. باڵيۆزخانهكهشى له جاكارتا بانگه‌شه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كات و ساڵانه به ده‌يان قوتابى و خوێندكارى ئهندۆنيزيايى روو له ئێران ده‌كه‌ن بۆ خوێندن.
هه‌روه‌ها ئێران پهيمانگهيهكى مه‌زهه‌بى به ناوى په‌يمانگه‌ى ئيسلامى له شارى نانجيلى ئه‌ندۆنيزيا دامه‌زراندووه. هه‌روه‌ها كتێبخانهيهكى ئه‌ليكترۆنى درووستكردووه به ناوى ئێران كۆرنه‌ر، كه هه‌موو خزمه‌تگوزارييه‌كى رۆشنبيرى و مه‌زهه‌بى بۆ قوتابيانى ئه‌ندۆنيزيا به خۆڕايى فه‌راهه‌مكردووه.

زههراى پاسداران له جاكارتا
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌وانه، ئێران زانكۆيه‌كى تايبه‌تى بۆ ژنان له ئه‌ندۆنيزيا كردووه‌ته‌وه به ناوى زانكۆى زه‌هرا، كه لقێكه له زانكۆى زههراى سه‌ر به سوپاى پاسداران و تايبه‌ته به ژنان و له تارانى پايته‌خته.
ئێران بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى مه‌زهه‌به‌كه‌ى زۆر سوودى له‌و قوتابيه ئهندۆنيزيانه بينيوه كه مه‌زهه‌بيان گۆڕيوه و بوونه‌ته شيعه و له ناو وڵاته‌كه‌ياندا كارده‌كه‌ن. ئه‌و قوتابيه تازه شيعهبووانه گۆڤارێك به ناوى قودس، به زمانى ئهندۆنيزى بڵاوده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئێرانييه‌كان له راديۆى IRIB كه راديۆيهكى ئێرانييه و به زمانى جياجيا په‌خشى به‌رنامه‌كانى ده‌كات، پرۆگرامى مه‌زهه‌بى به زمانى خۆيان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

نه‌يهێشت مار له كونه‌كه‌وه پێوه‌ى بداته‌وه
له ئه‌ندۆنيزيا، ئێران هه‌ڵه‌ى ماليزياى دووباره نه‌كرده‌وه، سه‌ره‌تا په‌يوه‌ندى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسان دامه‌زراند و دواتر ئه‌وانى خسته ناو پڕۆژه ئابوورييهكانييهوه و په‌يوه‌ندى بازرگانى و ئابوورى به‌هێزى دامه‌زراند و دواتر كه‌وته خۆ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى مه‌زهه‌به‌كه‌ى.
هه‌ربۆيه سه‌ره‌ڕاى سازكردنى كۆنگره‌ى جيهانى هاوپه‌يمانێتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شيعه‌گه‌رى كه‌چى حكومه‌تى ئه‌ندۆنيزيا هيچ رێككارێكى دژى شيعهگهراكان نه‌گرته به‌ر.

رێگه به‌ره‌و پێكهاته‌ى موسڵمانى تايله‌ند
ئێران به‌ره‌و هه‌ريه‌ك له بانكۆك و جالا و فهتلونج و ناوچه‌كانى باشوورى مالاوى له تايله‌ند كشاوه.
شيعهگهراكان خۆيان به رزگاركارى مرۆڤايه‌تى ده‌ناسێنن و ده‌يانه‌وێت له ناو تايلهندييهكاندا هه‌ژموونى خۆيان بره‌و پێ بده‌ن. جموجۆڵى موژده‌ده‌ره شيعهگهراكان له تايله‌ند زۆر به روونى به‌رچاو ده‌كه‌وێت. ئه‌مه له كاتێكدايه پێكهاته‌ى موسڵمانى تايله‌ند ته‌نيا له سه‌دا 10ى كۆى دانيشتوانى ئه‌و وڵاته‌يه.
شارى ئهيوتياى نزيك له بانكۆكى پايته‌خت بووه‌ته مه‌ڵبه‌ندێكى سه‌ره‌كى شيعهگهراكان. به‌و پێيه‌ى گۆڕى ئه‌حمه‌د ئهلقهمى لێيه و كراوه‌ته مهزارگهيهكى شيعه‌كان.

حوسێنييه ئاواده‌كه‌ن
مزگه‌وته‌كانى بانكۆكى پايته‌خت كه زياتر له 200 مزگه‌وتن، شيعه‌كان له ناوياندا جموجۆڵيان هه‌يه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌و حوسێنيانهى ئێران درووستيكردوون.
ره‌وشى خراپى پێكهاته‌ى موسڵمانى تايله‌ند بووه‌ته دهروازهيهك بۆ په‌لهاويشتنى ئێران له ناو ئه‌و پێكهاتهيهدا. جموجۆڵى شيعهگهراكان له تايله‌ند به‌ستراوه‌ته‌وه به باڵيۆزخانه‌ى ئێرانه‌وه. پاشكۆ رۆشنبيرى و ديپلۆماسييه‌كانى باڵيۆزخانه‌كه به‌رده‌وام به ئامانجى بڵاوكردنه‌وه‌ى شيعه كۆنگره و كۆڕ و وێركشۆپ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له پاڵ به شيعهكردنى خه‌ڵكدا، ئه‌وان بره‌و به ئه‌ده‌بيات و فه‌رهه‌نگ و زمان و كلتوورى فارسيش ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها چالاكى ته‌ندرووستى و زانستى و خزمه‌تگوزارى ديكه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ن.

له شۆڕشى ئيسلامييه‌وه بۆ سه‌نگافوره
به شێوه‌يه‌كى سرووشتى شوێنكه‌وتوانى شيعه له سه‌نگافووره، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و (مستبصر)انه‌ى كه دواى خوێندنه‌وه و به‌دواداچوونى خۆيان مه‌زهه‌بى شيعهيان هه‌ڵبژاردووه.
(مستبصر)، به‌و كه‌سانه ده‌وترێت له مه‌زهه‌ب يان ئاينێكى ديكه وازيان هێناوه و مه‌زهه‌بى شيعهى دوازه ئيمامى جهعفهرييان هه‌ڵبژاردووه.
ئه‌و موستهبصرانه زۆر تر دواى سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى ئيسلامى خومه‌ينى په‌يدا بوون و محه‌ممه‌د حه‌سوون، كه يه‌كێكه له كه‌سايه‌تييه به شيعهبووهكانى سه‌نگافووره پێشڕه‌وى ئه‌و جۆره كه‌سانه بووه.

له سه‌نگافووره‌وه بۆ قوم.. گه‌شتێك له پێناو مێزهرهى ره‌شدا
له سه‌رچاوه‌كانى شيعهدا چيرۆكى گه‌يشتنى شيعه بۆ سه‌نگافووره ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ى كه شۆڕشى ئيسلامى ئێران سه‌ركه‌وتووه و دواى ئه‌وه محه‌ممه‌د روسلى، له سه‌نگافووره‌وه روويكردووهتهوه شارى قومى ئێران. روسلى له‌وێ ده‌ستيكردووه به خوێندنى مه‌زهه‌بى شيعه و وانه مه‌زهه‌بييه‌كانى له حه‌وزه عيلمييهكاندا خوێندووه.
دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ى و زۆر كار و چالاكى له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ى مه‌زهه‌به‌كه‌ى ئه‌نجامداوه.
درووستكردنى حوسێنييه‌ى زه‌هرا، كه ئێستا بووه‌ته يه‌كێك له بنكه سه‌ره‌كييه‌كانى بڵاوكردنه‌وه‌ى مه‌زهه‌بى شيعه له سه‌نگافووره، بۆ كارى روسلى ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌ريه‌ك له جه‌واد سوهانى ده‌باغ، سه‌يد ئه‌حمه‌د بهرگباه و سه‌يد حوسێن شه‌هاب له‌و كه‌سانه بوونه له سه‌ره‌تاوه بايه‌خێكى زۆريان به بڵاوكردنه‌وه‌ى مه‌زهه‌بى شيعه له‌ناو سهنگافوورييهكان داوه.
كۆمه‌ڵه‌ى ئيسلامى جه‌عفه‌رى به ره‌سمى له 1998 به هه‌وڵى هه‌ريه‌ك له محه‌ممه‌د موسه‌وى، تهبيب غوڵام موسته‌فا، ره‌جه‌ب عه‌لى جومعه په‌هڵه‌وى دامه‌زرا.
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌يه له لايه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به ره‌سمى ناسراوه و بووه‌ته ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ئاينى ئيسلامى له سه‌نگافووره و به يه‌كێك له گه‌وره‌ترين ئه‌و دامه‌زراوانه هه‌ژمار ده‌كرێت كه راوێژ و رێنمايى پێشكه‌شى حكومه‌تى سه‌نگافووره ده‌كات.

و: ئ.هـ