دهنگۆى كوژرانى وهزيرى جهنگيى داعش بڵاودهبێتهوه
بەگوێرەی لێدوانی فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا، پێدەچێت ئەبو عومەر چیچانی وەزیری جەنگی داعش کوژرابێت.
K24 – ههولێر:
بەگوێرەی لێدوانی فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا، پێدەچێت ئەبو عومەر چیچانی وەزیری جەنگی داعش کوژرابێت.
چەند بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا بەبێ ئەوەی ناویان بهێنرێت، ئاشکرایان کرد، "پێدەچێت بەهۆی بۆردوومانێکی رۆژی چواری ئەم مانگە لە شارۆچکەی شەدادی باشووری شاری حهسهكهی رۆژئاوای كوردستان و له بۆردوومانی فڕۆکەكانی هاوپەیماناندا، ئەبو عومەر چیچانی وەزیری جەنگی داعش، کوژرابێت".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەبو عومەر چیچانیی بە سەرکردەیەکی باڵای داعش پێناسە کردو رایگەیاند، چیچانی ئەندامی لیژنەی شورا و فەرماندەی سەربازیی هێزەکانی داعش بووە، کە بارەگاکەی لە رەقەیە.
چیچانی ساڵی 1986 لە جۆرجیا لەدایک بووە و پێشتر، واشنتۆن بڕی پێنج ملیۆن دۆلار خهڵاتی بۆ ھەر كەسێك دانابوو، كە زانیاری لەسەر ئەبو عومەرچیچانیی بدات و ببێتە ھۆی كوشتن یان دەستگیركردنی .