ئه‌مریكا و رووسیا له راپۆرتی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمیی له‌سه‌ر ئێران ناكۆكن
"ناكۆكییه‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داهاتووی پڕۆگرامی ئه‌تۆمیی ئێران ده‌بێ"
K24 – هه‌ولێر:
ئەمریكا و رووسیا لەسەر راپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئه‌تۆمیی سەبارەت بە چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران ناكۆكن.
بەپێی راپۆرتی ئهسیۆشێیتدپرێس: "ئەمریكا و رووسیا لەسەر چۆنێتی راپۆرتی ئاژانسه‌كه و پابەند بوونی ئێران بە خاڵەكانی رێككەوتننامە ئەتۆمییەكە ناكۆكن".
ئهسیۆشێیتدپرێس بڵاویكرده‌وه: "وڵاتانی رۆژئاواش داوای روونكردنەوە و وردەكاری زیاتر له راپۆرتی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمیی دەكەن".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "بەڵام رووسیا وەك ھاوپەیمانی ئێران دژی ئەو داوایەی رۆژئاواییەكان وه‌ستاوه‌ته‌وه".
وڵاتانی رۆژئاوا گوتوویانه: "لە راپۆرتەكەی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمیی ھیچ ئاماژەیەك بە سهنتریفیوژە پێشكەوتووەكان و رێژەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران نەكراوە".
سەرۆكی شاندی رووسیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئه‌تۆمییش گوتوویه‌تی: " ناكۆكییەكانی نێوان رۆژئاوا، ئەمریكا و رووسیا كاریگەری لەسەر ئاستی زانیارییەكان و داھاتووی پڕۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران دەبێ".
ئا: گۆڵباخ
داڕشتنه‌وه‌ی: م.ح