زياتر له 30 چهكدارى داعش كوژران
له ئاكامى شەڕو پێکدادانەکانی ئەمڕۆی ناوچە جیاجیاكانی عێراق، 31 چەکداری داعش كوژران .
K24 – ههولێر:
له ئاكامى شەڕو پێکدادانەکانی ئەمڕۆی ناوچە جیاجیاكانی عێراق، 31 چەکداری داعش كوژران .
شاکر جەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی رايگهياند، "لە هەڵمەتێکی سوپا و پۆلیسی فیدراڵیدا و لە چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای ئەنبار، 22 چەکداری داعش کوژران و ژمارەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنیش دەستیان بەسەردا گیراوە".
لە ناوچەی بلێجی سەر بە قەزای بەعاجی رۆژئاوای مووسڵیش بە ھۆی تەقینەوەی بۆمبێك لە مۆڵگەیەكی داعشدا، نۆ چەکداری دیكەی داعش کوژران.
ههر لهو چوارچێوهيهدا سهرچاوه رهسمييهكانى سوپاى عێراق رايانگهياندووه، بە ھۆی تەقینەوەیەکیشەوە لە ناوچەی بەلەدی باشووری تکریت چوار چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.