تاران به‌رده‌وامه له تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی بالیستی
ئێران مانۆڕێكی سه‌ربازیی تایبه‌ت به مووشه‌كه‌كان ئه‌نجامده‌دا
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی پاسه‌وانی شۆرشی ئیسلامیی ئێران (پاسداران) ئه‌مڕۆ مووشه‌كێكیی بالیستی تاقیكرده‌وه كه مه‌وداكه‌ی 1400كیلۆمهتربوو.
ئه‌و مووشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئێران هه‌ڵیداوه به زمانی عیبریی له‌سه‌ری نووسرابوو "پێویسته ئیسرائیل له بوون رابماڵرێ".
به گوێره‌ی ئاژانسیی هه‌واڵی فارس، هه‌ڵدانی ئه‌و مووشه‌كه به ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی گشتیی پاسداران و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده سه‌ربازییه باڵاكان و له چوارچێوه‌ی ئه‌نجامدانی مانۆڕێكی مووشه‌كیی بووه.
عه‌مید حاجی زاده فه‌رمانده‌ی هێزی "ئاسمانیی-بۆشایی ئاسمان" سه‌ر به پاسداران گوتی: "هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی مووشه‌كه‌كانمان به ته‌واوی دروستكراوی ئێرانن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌وه به‌رهه‌می ئه‌و گه‌مارۆیانه‌یه كه له‌لایه‌ن دوژمانانهوه به‌سه‌ر ئێران سه‌پێنراوه".
ئه‌وه‌شی گوت: "هه‌رچه‌نده گه‌مارۆكان زیاتربن، پاسداران جموجۆڵی زیاتر ده‌كا و تواناكانیش به‌هێزتر ده‌كا".
حاجی زاده زیاتر گوتی: "دوای رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی دوژمنان به گه‌مارۆی مووشه‌كیی، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی ئێرانیان كرده ئامانج، به‌ڵام پاسداران ئه‌مه ده‌پارێزێ".
ئه‌و قسه‌یه‌ی حاجی زاده ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌و سزایانه‌ی كه به‌هۆی پڕۆگرامه مووشه‌كییه‌كان، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا خستوونه‌تییه سه‌ر هه‌ندێك كۆمپانیا و كه‌سایه‌تیی ئێرانیی.
فه‌رمانده‌ی هێزی "ئاسمانیی-بۆشایی ئاسمان" پاسداران دووپاتیكرده‌وه: "ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئێران بۆ گه‌لانی فه‌له‌ستین و لوبنان و سووریا و عێراق و هه‌موو ستهملێكراوانی جیهان له‌به‌رده‌ستدا ده‌بن".
روونیشیكرده‌وه: "ئێمه نامانه‌وێ به‌سه‌ر وڵاتانی دیكه زاڵبین، به‌ڵكوو هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ به‌ره‌وڕوو وه‌ستانیان به‌رامبه‌ر سته‌مكاران، یارمه‌تیی سته‌ملێكراوان بده‌ین".
هۆشداریشیدا: "هه‌ركه‌سێك بیه‌وێ سته‌م له گه‌لانی موسوڵمان بكا، ئه‌وا ده‌بێ بزانێ ئه‌و مووشه‌كانه ده‌بنه مایه‌ی مه‌ترسیی بۆیان".
فه‌رمانده‌ی هێزی "ئاسمانیی-بۆشایی ئاسمان" پاسدارانی ئێران باسى ئه‌مریكاشی كرد و گوتی: " دوژمنداریكردنی واشینتۆن به‌رامبه‌ر ئێمه به جددی وه‌رده‌گرین".
گوتیشی: "ده‌ستپێشخه‌ری جه‌نگ و له هه‌مانكاتدا سهرسامكاریش نابین، بۆیه ئێمه كه‌لوپه‌له‌كانمان له‌و شوێنانه ده‌پارێزین كه دوژمن بۆی نه‌كرێ له‌ناویان به‌رێ"، دووپاتیشیكرده‌وه: "تاران ده‌توانێ جه‌نگێكی دوور و درێژ بكا و به‌رده‌وامی پێ‌بدا".
سه‌رچاوه: CNN ، و: م.ح