له به‌غدا ژماره‌يه‌ك ئێرانى ده‌ستگيركران
له ميانهى هه‌ڵمه‌تێكى ئه‌منييدا ژماره‌يه‌ك تۆمه‌تبار كه هه‌ندێكيان ئێرانيين له شارى به‌غدا ده‌ستگيركران.
K24 – هه‌ولێر:
له ميانهى هه‌ڵمه‌تێكى ئه‌منييدا ژماره‌يه‌ك تۆمه‌تبار كه هه‌ندێكيان ئێرانيين له شارى به‌غدا ده‌ستگيركران.
ئه‌و تۆمه‌تبارانه بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جیاجیای کوشتن، رفاندن، دزی و بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە ده‌ستگيركراوون.
له‌و باره‌يه‌وه پۆليسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوان لە بەغدا رايگه‌ياند، 30 کەس دەستگیر کراوون کە ھەندێكیان ئێرانین.
بەگوێرەی ئامارێکی چەند رۆژ لەمەوبەری نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، یۆنامی، لەمانگی شوباتی رابردوودا، بەهۆی شەڕو تووندوتیژیەوە، زیاتر لە 1960کەس لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق، کوژراون و برینداربوون.