دانووستانى جنێڤ سوورياييه‌كان نيگه‌ران ده‌كات
بڕياره له 14ى ئه‌م مانگه‌دا پرۆسه‌ى دانووستانه‌كانى جنێڤ تايبه‌ت به پرسى سووريا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره له 14ى ئه‌م مانگه‌دا پرۆسه‌ى دانووستانه‌كانى جنێڤ تايبه‌ت به پرسى سووريا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
له مانگى رابردوودا، پرۆسه‌ى دانووستانى جنێڤ به هۆى ناكۆكى نێوان گرووپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان و ململانێى وڵاتانى زلهێز له باره‌ى چاره‌نووسى ئه‌سه‌ده‌وه بۆ ماوه‌ى سێ هه‌فته دواخرا.
نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ سووريا ستيڤان ديمستۆرا رايگه‌ياند، له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌دا پرۆسه‌ى دانووستانه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
له‌گەڵ نزیكبوونەوەی دانووستانەكانی جنێڤ ھاووڵاتیانی چەند شارێكی سووریا خۆپێشاندانیان ئه‌نجامدا.
خۆپيشانده‌ران دژايه‌تى خۆيان بۆ ئه‌و هه‌وڵانه ده‌ربڕى كه ئاماژه به مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن بۆ هه‌ميشه ده‌سه‌ڵاتى به‌شار كۆتايى پێبێت.