به ڤیدیۆ... شرۆڤه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان ببینه
3 یاریی لوتكه به‌رێوه ده‌چێت
K24 ـ هه‌ولێر
شه‌مه‌نده‌فه‌ری یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پیی كوردستان وه‌ستا، ته‌نیا دوو سه‌رنشینی كۆمه‌ڵه‌كه كه له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و دهۆك پێكهاتبوو به سه‌لامه‌تی له‌م گه‌شته رزگاریان بوو، به‌ڵام هێشتا دیار نییه له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كام یانه بۆ قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین ده‌په‌رێته‌وه، بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش3 یاریی له یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه بچێت و هیچ كامێكیشیان له گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو بێهیوا نه‌بوونه.
زاخۆ ـ هه‌ولێر
یانه‌ی هه‌ولێر تاكه یانه‌یه له‌م وه‌رزه كه هیچ شكستێكی نه‌هاتۆته ڕێ، یانه‌كه‌ی پایته‌خت له ماوه‌ی 10 رۆژدا دووه‌مین گه‌شتی خۆی بۆ زاخۆ ده‌كاته‌وه و ئه‌مجاره له خولی كوردستان به‌ره‌نگاری ئه‌و یانه‌یه ده‌بێته‌وه، هه‌ولێر له دوایین 6 یاریی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ تامی بردنه‌وه‌ی نه‌كردووه.
چیرۆكی ئه‌م دوویانه‌یه له خولی عێراق كۆتایی هات، ئێستا ئه‌وان به‌دوای نووسینه‌وه‌ی مێژوویه‌كی تازه‌ن له خولی كوردستان، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ی له خولی عێراق له‌ده‌ستیانداوه له خولی كوردستان ده‌ستیان كه‌وێته‌وه.
هه‌ولێر به 17 خاڵ لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه و زاخۆش به 14 خاڵ له خانه‌ی دووه‌می دێت، یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ ناونیشانی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌میان بوو.
كه‌ركووك ـ هه‌ندرێن
له یارییه‌كی دیكه‌دا، یانه‌ی هه‌ندرێن ده‌بێته میوانی كه‌ركووك، ئه‌م وه‌رزه ئه‌وه‌ی سه‌ردانی یاریگه‌ی كه‌ركووكی كردبێت به دنیایه‌ك زه‌حمه‌تی و هیلاكی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه‌ركووكیه‌كان ئه‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی خۆیان به پاڵپشتی هانده‌ره‌كانیان زۆر به جۆش و خرۆش ده‌ركه‌وتوون.
یانه‌ی هه‌ندرێن ئه‌گه‌رچی له قۆناخی یه‌كه‌م به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له كه‌ركووكی برده‌وه، به‌ڵام له4 وه‌رزی رابردوو كاتێك سه‌ردانی یاریگه‌ی كه‌ركووكی كردووه ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه تاكه گۆڵێكیش تۆمار بكات، له2 یاریشدا شكست بووه‌ته به‌شی، هه‌ندرێن له ئێستادا كه له دوایین خانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت به‌دوای تروسكایهكدا ده‌گه‌رێت تا وه‌كو خۆی له یاری پاشكۆی كۆمه‌ڵه‌كان به‌دوور بخات، بۆیه ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كات.
ئارارات ـ شێروانه
له یارییه‌كی دیكه‌دا، شارۆچكه‌ی پیرمام یانه‌ی ئارارات میوانداریی یانه‌ی شێروانه ده‌كات، یانه گه‌رمیانییه‌كه له ئێستا له بارودۆخێكی ده‌روونی و جه‌سته‌یی باشدان، وه‌لی كه‌ریمی راهێنه‌ری یانه كهلارییهكهیش له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی به ته‌واوه‌تی ئاستی یانه‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵكشان بردووه و زۆر نزیكه له‌وه‌ی یه‌كێك له بلیته‌كانی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین ببڕن.
له به‌رانبه‌ردا یانه‌ی ئارارات كه ئه‌م وه‌رزه ئاستی له هه‌ڵكشان و داكشانه، هه‌م له لێواری دواوه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌ی نزیكه، هه‌میش هیوای بۆ گه‌یشتن بۆ قۆناخی دادێ له‌ده‌ست نه‌داوه، ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یش داهاتووی هه‌ردوو یانه له خوله‌كه روون ده‌كاته‌وه.