لايه‌نه كوردييه‌كان دژى پێشنيازێكى نوێى توركيا ده‌وه‌ستنه‌وه
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا پێشنيازيان كردووه، له ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان توركيا و سووريادا و له ناو خاكى رۆژئاواى كوردستاندا له ژێر سه‌رپه‌رشتيى توركيادا شارێك بۆ په‌نابه‌رانى سووريا درووستبكرێت.
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا پێشنيازيان كردووه، له ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان توركيا و سووريادا و له ناو خاكى رۆژئاواى كوردستاندا له ژێر سه‌رپه‌رشتيى توركيادا شارێك بۆ په‌نابه‌رانى سووريا درووستبكرێت.
ئه‌و پێشنيازه‌ى توركيا ناڕازیبوونی پارت و بزووتنەوە سیاسیيەكانی رۆژئاوای كوردستانی بەدوای خۆیدا ھێنا.
لايه‌نه كوردييه‌كان رايده‌گه‌يه‌نن، توركيا ده‌يه‌وێت له‌و رێگه‌يه‌وه هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستاندا بسه‌پێنێت.
توركيا خوازياره له رێگه‌ى درووستكردنى ئه‌و شاره‌وه هه‌ژموونى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له ناوچه سنوورييه‌كان كه‌مبكاته‌وه.