ڤان دێر سار دەگەڕێتەوە
دوای 5 ساڵ وازهێنان له دهروازهی گۆڵهكهی دهوهستێتهوه
K24 ـ ههولێر
ڤان دێر سار ئەفسانەی گۆڵپارێزەکانی ھۆڵەندا بڕیاریداوە دوای پێنج ساڵ وازھێنان لە یاریکردن سەرلەنوێ بگەڕێتەوە یاریگەکان.
بەپێی ھەواڵێکی تۆڕی "میدیاسێت پریمیۆم" ڤاندێری تەمەن ٤٥ ساڵان بەدرێسی یانەی نۆردڤیکی ھۆڵەندی کە یانەیەکی پلە چوارە دەگەرێتەوە لاکێشەی سەوز.
دوای پێکرانی گۆڵپارێزی یانە ھۆڵەندییەکە, پیتەر ڤینکی بەرێوەبەری یانەکە داوای لە ڤان دێر سار کردووە ببێتە گۆڵپارێزیان و ئەمیش بە داواکەی رازی بووە.
ڤان دێر ساری گۆڵارێزی پێشووی مانچێستەر یونایتد دوای شکستەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگی ساڵی ٢٠١١ بەیەکجارەکی وازھێنانی لە یاریکردن راگەێاند.