ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان له خوار 300 هه‌زاره لێیان كه‌مناكرێته‌وه
لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی كۆبوویه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی كۆبوویه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه كه دوور له زوومی كامێرا‌كان به‌ڕێوه‌چوو، بریاردرا ئه‌وانه‌ی مووچه‌كانیان له خوار 300 هه‌زار دیناره‌وه‌یه پاشه‌كه‌وتیان بۆ نه‌كرێ.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بڕیاردرا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مووچه‌كانیان له خوار 300 هه‌زار دیناره‌وه‌یه پاشه‌كه‌وتیان بۆ نه‌كرێ".
گوتیشی: "به پێی داهات مانگانه پێداچوونه‌وه به خشته‌ی مووچه ده‌كرێ و هه‌فته‌ی جارێك ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی كۆده‌بێته‌وه".
محه‌ممه‌د هاودیانی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیش گوتی: "ده‌بێ چاكسازیی له لیسته‌كان بكرێ و پێداچوونه‌وه‌ی پێدابكرێ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "به مه‌رجێك چاكسازییه‌كی ته‌واو، به ته‌واوی ئه‌و سوودمه‌ندانه بكه‌ن كه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی كار مووچه وه‌رده‌گرن".
مه‌ولوود باوهموڕاد وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان به كوردستان24 گوت: "داموده‌زگا گه‌وره ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم كوردستان له قه‌یرانێكی سیاسییه، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه سیاسییه‌ش نابێته‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌دا سه‌د قه‌یرانی چاره‌سه‌ر ده‌كا".
ئه‌وه‌شی گوت: "چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر گرفتێكیان ده‌بێته‌هۆی یارمه‌تیده‌ر و بارسووكی حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتێكی تریان".
په‌یامنێر: به‌رگه‌شت ئاكره‌یی
داڕشتنه‌وه‌ی: م.ح