"ئه‌مریكا چه‌كی كیمیایی داعشی له نزیك مووسڵ بۆردومانكرد"
"به‌ندكراوێكی داعش زانیاریی داوه‌ته سوپای ئه‌مریكا"
K24 – هه‌ولێر:
وێستگه‌ی ته‌له‌فزیۆنی سی ئێن ئێن ئه‌مریكیی ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا پێگه و ئامانجه كیمیاییه‌كانی داعشیان له نزیك مووسڵ بۆردوومانكردووه، ئامانج له‌و بۆردوومانانه لاوازكردنی توانای داعشه بۆ به‌كارهێنانی گازی خه‌رده‌ل.
رۆژنامه‌ی نه‌هاری كوێتیی له سی ئێن ئێن گواستووه‌ته‌وه و گوتی: "روون نییه ئه‌و بۆردوومانانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو ئه‌نجامدراون سه‌ركه‌وتووبوونه یاخود نا".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: "به‌ندكراوێكی داعش زانیاریی پێشكه‌شكردووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه سوپای ئه‌مریكا ئه‌و بۆردوومانانه ئه‌نجامبدا".
له‌لایه‌كی دیكه به گوێره‌ی هه‌واڵێكی سكای نیوز: "ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به توندیی ناو شاری مووسڵ‌یان بۆردوومانكردووه".
سكای نیوز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كیی ناو شاری مووسڵ گواستیه‌وه و گوتی: "ئه‌و شوێنانه‌ی فڕۆكه‌كان بۆردوومانیان كردوون، گومانیان لێده‌كرێ داعش وه‌ك ئه‌مباری چه‌كی نا ته‌قلیدی به‌كاربهێندرێ".
به گوێره‌ی سكای نیوز: "ئه‌وه‌ش دووپات نه‌كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌و بۆردوومانانه له‌ناوبران، چه‌كی ئاسایی بوونه یاخود چه‌كی نا ئاسایی بوونه".
پێشتر و له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایانگه‌یاند: "داعش چه‌كی كیمیاوی دژی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگ به‌كارهێناوه، به‌هۆیه‌وه‌ش چه‌ندین پێشمه‌رگه برینداربوونه".
له‌لایه‌كی دیكه ئه‌مڕۆ پەیامنێری (كوردستان24) لە كەركووك رایگەیاند: "چەكدارانی داعش چەند مووشەكێكیان ئاراستەی سەنگەرەكانی پێشمەرگە كردووە لە سنووری شارۆچكەی تازە خورماتوو، تا ئێستا ھەشت كەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی كۆماری و 30 كەسی دیكەش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی تازە خورماتوو".
بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان "ئەو كەسانەی كە بەھۆی گازی خەردەل برینداربوونە جەستەیان سوتاوە، سێ لە بەركەتووانی ئەو گازە باری تەندروستیان خراپە".
گوتیشی: "فەرماندە سەربازییەكانی حەشدی شەعبی بەكارھێنانی گازی خەردەلیان لە لایەن داعش پشتراستكردوەتەوە، ھەروەھا بەڕێوەبەری تەندروستی كەركووك و بەرپرسانی ئەمنی و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا لە نەخۆشخانەكە كۆبوونەتەوە".
ئا: م.ح