مرۆڤه زيره‌كه‌كان ئه‌م 8 كرداره ئه‌نجام ناده‌ن
ئايه تۆش يه‌كێكى له‌وان؟
K24- هه‌ولێر
مرۆڤه زيره‌كه‌كان بۆ گه‌يشتن به قۆناغه‌كانى سه‌ركه‌وتن له ژياندا و هه‌موو هه‌وڵێكى خۆيان ده‌خه‌نه كار، تا كۆنتڕۆڵى هه‌ست و سۆز و بيركردنه‌وه‌ى خۆيان بكه‌ن به‌سه‌ر ئه‌م كردارانه‌ى خواره‌وه:
1- هه‌رگيز كاتى خۆيان به فيرۆ ناده‌ن، به‌ڵكو به‌رده‌وام به دواى هه‌لدا ده‌گه‌ڕێن، له هه‌ركوێيه‌ك ده‌رفه‌تێكى بۆيان بڕه‌خسێت به باش‌ترين شێوه ده‌يقۆزنه‌وه‌و سوودى لێوه‌رده‌گرن، روونتره بڵين هه‌وڵه‌كانى خۆيان له شتى مايه پووچ خه‌رج ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌رده‌وام كاته‌كانى رێكخراون و به‌به‌رنامه كاره‌كانى رۆژانه‌ى ئه‌نجام ده‌دات.
2-كه‌سى زيره‌ك له شوێنى كاركردندا هه‌رگيز رێگه نادات به‌رپرسى كاره‌كه‌ى فه‌رمانى پێ بكات و ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌شێوه‌يه‌كى توڕه و توند به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكات، جگه له‌مه‌ش به‌رده‌وام خۆى به‌دوور ده‌گرێت له‌م گوته‌يه‌ى كه ده‌ڵێت( ئه‌مڕۆ به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌م هه‌ستى بريندار كردم و ناتوانم به‌رده‌وامبم) ، هه‌روه‌ها هيچ كاردانه‌وه‌يه‌كيش نانوێنێ له كاتى توڕه بووندا به‌ڵكو ته‌واو هه‌ست و سۆزى خۆى كۆنتڕۆڵ ده‌كات و هه‌ڵوێستێكى گونجا بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ى ده‌نوێنێ.
3-زيره‌كه‌كان هه‌رگيز ترسيان نييه له‌گۆڕان، به‌ڵكو زۆر به خۆشحاڵييه‌وه پێشوازى له‌گۆڕانكارييه‌كانى ژيان ده‌كه‌ن و زۆر باوه‌ڕيان به‌خۆيان هه‌يه و ده‌زانن چۆن له‌گه‌ڵ گۆڕانكاريه‌كاندا خۆيان بگونجێنن.
4-هه‌رگيز كاتى خۆيان به فێرۆ ناده‌ن بۆ شتێك كه ده‌زانن ناتوانن به‌ده‌ستى بێنن و له‌عه‌قڵى مرۆڤ به‌ده‌ره، به‌ڵكو باوڕيان به‌وه هه‌يه سه‌ره‌تا له ئامانجى بچوكه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن و هه‌نگاو به هه‌نگاو ئامانجه‌كانيان فراوان بكه‌ن.
5-هيچ كاتێك به‌دواى ره‌زامه‌ندى ته‌واوى مرۆڤه‌كانه‌وه نين، چونكه ده‌زانن ناگه‌نه ده‌ره‌نجامێكى كۆتايى و ته‌نها كاتيان لێ به فيرۆ ده‌ڕوات.
6-زۆر په‌يوه‌ست نيين به بيركردنه‌وه له رابردوو و كات له‌و جۆره شتانه به فێرۆناده‌ن، به‌ڵكو ته‌نها وه‌كوو ئه‌زموون گه‌ڵاڵه‌ى ده‌كه‌ن و په‌ند له‌رووداوه‌كانى پێشووتر وه‌رده‌گرن و ئامانج بۆ داهاتوو داده‌ڕێژن به‌شێوه‌يه‌ك قه‌ره‌بووى ده‌كه‌نه‌وه.
7-له‌دواى هه‌ر شكستێك، خۆيان راده‌ستى بارودۆخه‌كه ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌متمانه‌وه جاريكى ديكه هه‌ڵده‌ستنه‌وه سه‌رپێى و به‌جۆرێكى ديكه هه‌نگاو ده‌نێن، چونكه ئه‌وان پێيان وايه شكست باش‌ترين ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى خۆيان باشتر بكه‌ن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بچن، بۆيه له هه‌وڵه‌كانيان به‌رده‌وام ده‌بن تا لوتكه‌ى سه‌ركه‌وتن.
8-نايانه‌وێ په‌له بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى ماندووبوون و هه‌وڵ و كۆششه‌كانيان به‌شێوه‌يه‌كى خێرا ببينن، چونكه ئه‌وان ده‌زانن بۆ به‌ده‌ست هێنانى هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك له هه‌ر بوارێكدا، كاتێكى زياتر ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن گۆڕانێكى ته‌ندروست له‌ژيانياندا دروست بكه‌ن.