سایتێكی به‌ناوبانگی به‌ریتانیا باسی گه‌نجێكی كورد ده‌كات
ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی لهكامپێكی سه‌ر سنووری مه‌كدۆنیا - یۆنانن
K24 - هه‌ولێر:
سایتی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانیا، باس له گه‌نجێكی كورد به‌ناوی هه‌ڵۆ ره‌شید ده‌كات، بۆ یارمه‌تیدانی خزم و نزيكه‌كانی، به‌ریتانیای به‌جێهێشتووه و چووه‌ته كه‌مپه‌كانی سه‌ر سنووری مه‌كدۆنیا و یۆنان، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی به سه‌لامه‌تی بگه‌یه‌نێته به‌ریتانیا.
هه‌ڵۆ ره‌شید ته‌مه‌ن 29 ساڵ، 16 ساڵه له به‌ریتانیا ده‌ژی و سه‌رپه‌رشتیاری شووشتنگه‌یه‌كی ئۆتۆمبێله، به ره‌چه‌ڵه‌ك كورده و خه‌ڵكی كه‌ركووكه، هه‌ڵۆ هه‌وڵده‌دات یارمه‌تی دوو خوشك و چه‌ند منداڵێكی خوشكه‌كانی بدات، كه ئێستا له كامپه‌كانی سه‌ر سنووری مه‌كدۆنیا – یۆنان، له ره‌وشێكی سه‌ختدان.
كه‌سوكاری هه‌ڵۆ، بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان، كه‌ركووكیان جێهێشتووه و به‌دوای په‌ناگه‌یه‌كی ئارام‌دا ده‌گه‌ڕێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته روویان له ئه‌وروپا كردووه، تا له‌وێوه خۆیان بگه‌یه‌ننه لای خێزانه‌كه‌یان، كه به‌ر له 16 ساڵ چوونه‌ته ئه‌و وڵاته.

هه‌ڵۆ له كامپی "ئیدۆمێنی" بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕه به‌ریتانییه به‌ناوبانگه ده‌ڵێت: "ماوه‌یه‌كی زۆره نیگه‌رانی ئه‌و كهسوكارانهی خۆمم و دڵم له‌لایان بوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێشتر ده‌مزانی ئه‌وان ژیانییان له مه‌ترسیداوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بڕیارییاندا عێراق بهجێبهێڵن، هیچ ههواڵێكیانم نه‌ده‌زانی و به ته‌واوی بێده‌نگ بوون، تاكو هه‌واڵی گه‌یشتنی ئه‌وانم بۆ سه‌ر سنووری مه‌كدۆنیا – یۆنان پێگه‌یشت".
كاتێك هه‌ڵۆ گه‌یشتووه‌ته كامپه‌كه، ته‌نها 11 كه‌س له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی گه‌یشتبوونه ئه‌وێ و 7یان هیچ دهنگوباسێكیان نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌وانی دیكه‌ش گه‌یشتن، ئێستا ئه‌وان به‌یه‌كه‌وه له كامپه‌كه له ناو خێوه‌تێكی بچووكدان و له ره‌وشێكی سه‌ختدان.
هه‌ڵۆ ره‌شید، له له‌نده‌ن ژیاوه و به‌شی كارگێڕی و به‌ڕێوه‌به‌ردنی له زانكۆی وێستمینیسته‌ر ته‌واو كردووه و ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌یه.

هه‌ڵۆ ده‌ڵێت: "من بێهێوابوومه له رزگاركردنی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م له‌و كامپه، یه‌كێك له خوشكه‌كانم دووگیانه و له حاڵه‌تێكی خراپدایه، خوشكێكی دیكه‌م منداڵه‌كه‌ی ته‌مه‌نی ته‌نها 15 رۆژه".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی دیكه‌یان نه‌بووه بۆ رزگاركردنی ژیانییان، ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانییان نه‌با، ئه‌وان ناچار نه‌بوون وڵاته‌كه‌یان بهجێبهێڵن.
هه‌روه‌ها گوتی: "من هاتوومه‌ته ئێره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچییه‌كم پێ بكرێت بۆیان بكه‌م و به سه‌لامه‌تی بیانگه‌یه‌نمه شوێنی مه‌به‌ست، ئێره ئه‌و شوێنه نییه كه پێویسته ئه‌وانی لێ بن".
هه‌ڵۆ ره‌شید، باس له‌و خێوه‌ته ده‌كات كه تێیدا ده‌ژین و ده‌ڵێت: "خێوهتهكهمان به‌هۆی خۆڵبارین و دواتریش بارانه‌وه هه‌مووی بووه‌ته قوڕ، هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كان به قوڕ داپۆشراون و له‌ناو گۆمهئاوی باراندا به‌جێماون".

له باره‌ی سه‌ختی ژیان له‌و كامپه ده‌ڵێت: "نازانم تا كه‌ی ده‌توانم لێره بمێنمه‌وه و پێویسته بگه‌ڕێمه‌وه، به‌ڵام ناتوانم ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م به‌و شێوه‌یه لێره به‌جێبهێڵم".
له باره‌ی هاوكاریكردنییان له‌لایه‌ن بهریتیانیاوه گوتی: "هیواداربووم باڵیۆزی به‌ریتانیا ببینم و هاوكاریمان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانیش له‌وانه‌یه سه‌رقاڵی داواكاری هاوشێوه بن و نازانم تاچه‌ند ئه‌وان ده‌توانن هاوكاریم بكه‌ن".
ژیانی كه‌سوكاری هه‌ڵۆ، به به‌راورد به ژیانی په‌نابه‌رانی كامپه‌كه باشتره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵۆ له‌كاتی هاتنیدا، هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل و خۆراكی له مه‌كدۆنیاوه بۆ هێنابوون و ئه‌وان ژه‌مه خۆراكیان هه‌یه.
به‌شێك له په‌نابه‌رانی كامپه‌كه، گژو گیا‌و په‌لكی دار ده‌كوڵێنن بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی گه‌رم بده‌ن به منداڵه‌كانییان و گه‌رمییان بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)