خالید عوبه‌یدی بۆ كوردستان24 باسی ره‌وشی شاری تكریت ده‌كا
ئاهه‌نگێك به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان رێكخرا
K24 – باشووری تكریت:
لە ناوچەی عوێنات له باشووری تکریت، بە ئامادەبوونی خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگری عێراق و ژمارەیەک سەرۆک هۆزی ناوچەکە، ئاهەنگێک بەبۆنەی گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان رێکخرا.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 خالید عوبه‌یدی وەزیری بەرگری عێراق گوتی:"بارودۆخی شاره‌كه به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌قامگیره، رێژه‌ی گهڕأنهوهی خێزانه ئاواره‌كان گه‌یشتووه‌ته سه‌دا نه‌وه‌د".
سه‌رۆك هۆزێكیش له گوتارێكدا له ئاهه‌نگه‌كه گوتی: "سه‌ركه‌وتن له پاش سه‌ركه‌وتن تۆمارده‌كرێن، دوێنێ رومادی و ئه‌مڕۆش ناوچه‌ی جه‌زیره رزگاركران".
گوتیشی: "داوا له ئاواره‌كان ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان"، هه‌روه‌ها له گوتاره‌كه‌یدا سوپاسی هێزه چه‌كداره‌كانیشی كرد.
شاری تكریت، سه‌نته‌ری پارێزگای سهڵاحهددينه له مانگی له ئازاری 2015 له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگاركرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و رزگاركردنهدا به‌شی زۆری خانووه‌كان وێرانبوون و ژێرخانی شاره‌كه گورزى كوشنده‌ی به‌ركه‌وتووه.
تكریت كه 140 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری به‌غدا له مانگی حوزه‌یرانی 2014 كه‌وته ژێر ده‌ستی داعش، و دواتر به پاڵپشتی هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان رزگاركرا.
په‌یامنێر: هونه‌ر ئه‌حمه‌د
داڕشتنه‌وه‌ی: م.ح