بانكى ناوه‌نديى ئێران ده‌يه‌وێت هه‌ڵاوسان كه‌مبكاته‌وه
بانكی ناوه‌ندی ئێران پێشبینی ده‌كات له‌ماوه‌ی 6 مانگی داهاتوودا، ئاستی هه‌ڵاوسان بۆ كه‌متر له‌سه‌دا 10 كه‌مبێته‌وه، له پێناو گه‌یشتن به بازارێكی هاوسه‌نگ بۆ دراوه بیانیيه‌كان.
K24 – هه‌ولێر:
بانكی ناوه‌ندی ئێران پێشبینی ده‌كات له‌ماوه‌ی 6 مانگی داهاتوودا، ئاستی هه‌ڵاوسان بۆ كه‌متر له‌سه‌دا 10 كه‌مبێته‌وه، له پێناو گه‌یشتن به بازارێكی هاوسه‌نگ بۆ دراوه بیانیيه‌كان.
په‌یمان قوربانی جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئێرانی رایگه‌یاند، ئێران له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئاستی هه‌ڵاوسان له‌وڵاته‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه، له‌ماوه‌ی 6 مانگی داهاتوودا بیگه‌یه‌نێته كه‌متر له‌سه‌دا 10 ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له ئێستادا ئه‌و رێژه‌یه نزیكه‌ی له 12.6% .
ئه‌و هه‌وڵه‌ی حكومه‌تی ئێران له پێناو گه‌یشتنه به بازارێكی هاوسه‌نگ بۆ دراوه بیانیه‌كان و ئاسانكاری كاری وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری له‌و وڵاته‌دا، به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵگرتنی سزا ئابووریه‌كان سه‌ر ئه‌و وڵاته‌و كرانه‌وه‌ی به‌رووی جیهانی ده‌ره‌وه‌دا.