فرۆشى گهلاكسى ئێس 7 سامسونگ ده‌بووژێنێته‌وه
كۆمپانياى سامسونگ، مۆبایلی گه‌لاكسی ئێسی 7ی خسته بازاره‌وه، كۆمپانیاكه‌ش رایگه‌یاندووه خواست له‌سه‌ر ئێس 7 زیاتر بووه له‌وه‌ی پێشبینیان ده‌كرد.
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانياى سامسونگ، مۆبایلی گه‌لاكسی ئێسی 7ی خسته بازاره‌وه، كۆمپانیاكه‌ش رایگه‌یاندووه خواست له‌سه‌ر ئێس 7 زیاتر بووه له‌وه‌ی پێشبینیان ده‌كرد.
مۆبایله زیره‌كه‌كان بوونه‌ته كاڵایه‌كی گرنگی پێشبڕكێی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان.
كۆمپانیاكانی بواری درووستكردنی ئه‌و جۆره مۆبایلانه، به‌رده‌وام جۆر‌و ته‌رزی نوێ ده‌خه‌نه بازاره‌وه بۆ زیادكردنی كڕیار و زۆرتربوونی قازانجه‌كانیان, له‌و پێناوه‌شدا پرۆگرامی نوێ و ته‌كنیكی تازه له مۆبایله‌كان فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن.
ئه‌مجاره سامسونگ ئێسی 7 خسته بازاره‌وه و سه‌رۆكی كۆمپانیاكه‌ش رايگه‌ياند، خواست له‌سه‌ر ئه‌م جۆره مۆبایله زیاتر بووه له‌وه‌ی پێشبینیمان ده‌كرد.
كوه دۆنگ جین، سه‌رۆكی سامسۆنگ بۆ ئه‌لیكترۆنیات گوتيشى: بارودۆخه‌كه زۆر باشه، خواستی پێشوه‌خته له‌سه‌ر ئه‌و مۆبایله زۆر زیاتر بوو له‌وه‌ی پێشبینیمان ده‌كرد، بۆیه ده‌توانین بڵێین له ئێستا به‌دواوه فرۆشێكی باشمان ده‌بێت به‌تایبه‌ت له بازاره‌كانی چیندا.
كڕیارانیش به‌گوڕو تینه‌وه روویان له‌بازاره‌كان كردبوو بۆ گۆڕینی مۆبایله‌كانیان به ئێس 7.
هه‌ر له پێشانگاكه‌شدا چه‌ندین تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مۆبایله كرا بۆ ده‌رخستنی ئاستی خۆڕاگری ئێس7 به‌رامبه‌ر ئاو، ته‌نانه‌ت ئێس 7 له ژێر ئاویشدا تاقی ده‌كرایه‌وه.