ئۆڵۆمپيادى به‌رازيل ترسى زيكا ده‌ڕه‌وێنێته‌وه
ئه‌گه‌رچی برازیل له چاوه‌ڕوانی بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی گهشتیارییدایه بۆ ئه‌مساڵ چونكه ئۆڵۆمپیادی ئه‌مساڵ له‌و كیشوه‌ره‌یه، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی زیكا مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ته درووستده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌گه‌رچی برازیل له چاوه‌ڕوانی بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی گهشتیارییدایه بۆ ئه‌مساڵ چونكه ئۆڵۆمپیادی ئه‌مساڵ له‌و كیشوه‌ره‌یه، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی زیكا مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ته درووستده‌كات.
كه‌رتی گه‌شتیاری به‌رازیل له نێوان ئومێدی گه‌شه‌كردنی زیاتر به كاریگه‌ری ئۆڵمپیاد و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی زیكادا ماوه، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته به گه‌شبینیه‌وه ده‌ڕواننه دۆخه‌كه.
ڤینیزیهس لومیرتز، سه‌رۆكی ده‌زگای گه‌شتیاری برازیل رايگه‌ياند، یارییه‌كانی ئۆڵمپياد و جوڵه‌ی گه‌شتیاری زۆر كاریگه‌ر نابن به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی زیكا، تا ئێستا هیچ گه‌شتێك له ترسی ئه‌و ڤایرۆسه هه‌ڵنه‌وه‌شێنراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه زانیاری و هۆشیاری ده‌ده‌ینه گه‌شتیاران.
به‌رپرسه برازیلیهكه له میانی به‌شداریكردنی له پێشه‌نگایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو پیشه‌نگای گه‌شتیاری ئای تی بی كه له به‌رلینی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌و لێدوانانه‌ی دا، به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا له هه‌مان پیشهنگهدا رایه‌كی دیكه‌یان هه‌بوو.
چارلۆت بیكه‌ر، پاڵه‌وانی وه‌رزشیی ئه‌ڵمانی رايگه‌ياند، زۆر بیر له ڤایرۆسه‌كه ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌ڕاستی بوونی ئه‌و نه‌خۆشیه جیی مشتومڕه بۆ وه‌رزشوانان، ئیمه هه‌وڵده‌ده‌ين زانیاری ته‌واوی له‌باره‌وه وه‌ربگرین. به‌گشتی من نیگه‌ران نیم و ناترسم.
گرفته‌كه ئه‌وه‌یه زانیاری له‌باره‌ی خودی ڤایرۆسه‌كه‌وه هێشتا كه‌مه، به گوێره‌ی زانيارى حكومه‌تی به‌رازیل 640 كه‌یسیان له‌و نه‌خۆشیه تۆماركردووه و 4200 كه‌سی دیكه‌ش گومان ده‌كرێت هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌بن.
ئابووری جیهان له په‌تایه‌ك رزگاری نابێت، تا پێ نه‌خاته ناو خانه‌ی په‌تایه‌كی نوێوه، به‌ڵام گه‌رم و گوڕی ئۆڵمپیاد ره‌نگه ترسی ڤایرۆسی زیكا له دڵی گه‌شتیارانی به‌رازیلدا بڕه‌وێنێته‌وه.