كرێكاران دژى بڕيارێكى حكوومه‌ت خۆپيشاندان سازده‌كه‌ن
هه‌زاران كه‌س له كرێكارانی فه‌ره‌نسا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان له دژی بڕیاره‌كانی فرانسۆ ئۆڵاند، به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی كاركردن له پێناو زیادكردنی ده‌رفه‌تی كاری زیاتر‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی بێكاری.
K24 – هه‌ولێر:
هه‌زاران كه‌س له كرێكارانی فه‌ره‌نسا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان له دژی بڕیاره‌كانی فرانسۆ ئۆڵاند، به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی كاركردن له پێناو زیادكردنی ده‌رفه‌تی كاری زیاتر‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی بێكاری.
شه‌قامه‌كانی پاریس گرژی و ئاڵۆزی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی دوای ئه‌وه‌ی به هه‌زاران كرێكار‌و قوتابیانی ئه‌و وڵاته دژی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئۆڵاند خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
خۆپیشانده‌ران به‌چه‌ندین شێواز دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و بڕیاره ده‌ربڕی و ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێ حاڵه‌ت توندوتیژیشی لێكهوتهوه.
ئه‌مینداری گشتی سه‌ندیكای كرێكارانی فه‌ره‌نساش له‌ناو خۆپیشاده‌ران پشتیوانی خۆی بۆهه‌موو چاكسازییه‌ك ده‌ربڕی، به‌ڵام نه‌بێته هۆی پشتگوێ خستنی مافی كرێكاران.
فليپ مارتینیز، سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانی فه‌ره‌نسا گوتى: پێویسته یاسای كاركردن هه‌مان یاسای جاران بێت، بۆ هه‌موو كرێكارانیش له‌هه‌ر كۆمپانیایه‌ك بن، ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی، به‌ڵام نابێت ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی مافی كرێكاران، ده‌مانه‌وێت ئه‌و یاسایه به‌ته‌واوی ره‌تبكرێته‌وه، مافی هه‌موو كرێكار‌و فه‌رمانبه‌رێك پارێزراو بێت.
به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی فرانسۆ ئۆڵاند ده‌ریكردووه، كاتی كاركردنی كرێكاران هه‌فتانه بۆ 35 كاتژمێر كه‌م ده‌كرێته‌وه له‌كاتێكدا ئێستا ده‌توانن 46 كاتژمێر كار بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، مووچه‌ی هه‌فتانه‌یان كه‌مببێته‌وه.
قوتابیانی زانكۆش به‌شداریان له‌و خۆپیشاندانانه كرد و ده‌نگیش به بڕیاره‌كه ناده‌ن
بۆلین، كه قوتابييه‌كى زانكۆيه گوتى: ئێمه لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕياره ره‌تبكه‌ینه‌وه، به‌ته‌واوی دژایه‌تی خۆمان بۆ ئه‌و بڕیاره ده‌رده‌بڕین، هه‌رگیز ده‌نگی بۆ ناده‌ین، ئه‌وه تاكه چاره‌سه‌ره كه بیرمان لێكردووه‌ته‌وه.
بڕیاری كاتی كاركردن و پاراستنی مافی كرێكاران له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2000وه له فه‌ره‌نسادا كاری پێده‌كرێت ئه‌وه له‌كاتێكدایه فه‌ره‌نسا ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ستكاری كردووه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی بێكاری، كه له ئێستادا رێژه‌كه‌ی زیاتره له%10 ،چونكه له‌كاتی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی كاركردن ده‌رفه‌تی كاری زیاتر ده‌ڕه‌خسێت بۆ كرێكارانی نوێ كه له ئێستادا بێكاری له فه‌ره‌نسا بڵاو بووه‌ته‌وه .