دیوانی وه‌زاره‌تی داد ژماره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كه‌مكرده‌وه
"كه‌مكردنه‌وه‌كان له چوارچێوه‌ی سیاسیه‌ته تازه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمه"

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند دیوانی وه‌زاره‌تی داد ژماره‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كه‌مكردووه‌ته‌وه.
نه‌ریمان تالیب گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی داد به كوردستان24 گوت: "له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته تازه‌یه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی داد له وه‌زاره‌تی داد كۆبوویه‌وه".
نه‌ریمان تالیب گوتیشی: "دیوانی وه‌زاره‌تی داد چه‌ند بڕیارێكیداوه، یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانه".
ئاشكراشیكرد: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بۆ 7 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی و به‌شه‌كانیش بۆ 5 به‌ش و هۆبه‌كانیش بۆ 14 كه‌مكراونه‌ته‌وه"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "پێشتر 22 هۆبه و 11 به‌ش و 16 به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی بوون".
روونیشیكرده‌وه: "كۆی ئه‌و كه‌مكردنه‌وانه‌ی له دیوانی وه‌زاره‌تی داد كراون رێژه‌ی سه‌دا 50، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و زیادكردنی داهاته‌كان".