به‌ ڤیدیۆ.. زڵاتان له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی، ئاستی به‌رز ده‌بێته‌وه‌

باڵابه‌رز و قاچ دریژه‌كه‌ ركابه‌ری كریستیانۆ ده‌كات

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/3c1a7b44-6e45-4946-a277-d0a1b50a542c/Guardiola.ism/manifest

K24 ـ هه‌ولێر

بەو گۆڵەی لە یاری گەڕانەوەی خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا لە بەرامبەر چێڵسی ئینگلیزی تۆماری کرد زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ کۆی گۆڵەکان لە پاڵەوانییەتییە ئەوروپییەکان گەیاندە ٤٧ گۆڵ و بووە نۆیەمین گۆڵکاری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

چیرۆکی گۆڵەکانی زڵاتان لە چامپیۆنزلیگ لە ١٧ـی سیبتمبەری ساڵی ٢٠٠٢ دەستی پێ کرد، کە ئەوکات لە یانەی ئەیاکسی ھۆڵەندی بوو و دووگۆڵی بۆ یانەکەی لە دژی یانەی لیۆنی فەڕەنسی تۆمار کرد.

ئیبرا لەگەڵ یانەکانی یۆڤێنتۆس، ئینتەرمیلان، بارسێلۆنا و ئەی سی میلان بەشداریی لە خولەکانی ئەورووپا کردووە و گۆڵیشی تۆمار کرد،  بەڵام ١٨ لە گۆڵەکانی بە جلی شازادەکانی فەرەنساوە تۆمار کردووە.

زڵاتان درێژی باڵای یەک مەتر و ٩٥ سانتی مەترە، بەڵام بە دەگمەن دەبینرێت گۆڵ بە لێدانی سەر تۆمار بکات و لەو ٤٧ گۆڵەی تەنیا دوو گۆڵی بە لێدانی سەر تۆمار کردووە ئەوەش مانای ئەوە نییە سوودی لە باڵابەرزەکەی وەر نەگرتووە، چونکە ھەمیشە قاچە درێژەکانی و بازدانە بەرزەکانی گۆڵی نایابی لێ دروست بووە، ئەوەش وایکردووە زڵاتان بڵێ کە پیر بووم ھیچ ناکەم لە ماڵەوە دادەنیشتم و سەیری گۆڵەکانی خۆم دەکەمەوە.

سوڵتانی ٣٤ ساڵ چەند رۆژێک بەر لە ئێستا گوتی تەمەنەکەم تەنیا ژمارەیە و ھیچ پەیوەندی بە ئاست و ھێزمەوە نییە، ئەو یاریزانە سویدییە گۆڵەکانی خولی فەڕەنسی وەک سەلماندنی ئەو راستییە ھێنایەوە کە دوای تێ پەڕینی ٢٩ گەڕ خاوەنی ٢٣ گۆڵە و تەنیا ٥ گۆڵی بە لێدانی سزا تۆمار کردووە.

جگە لە گۆڵ، ئیبراھیمۆڤیچ رکابەری لە پێشەنگی گۆڵ دروستەکەرەکانیش دەکات، لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە جگە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هیچ یاریزانێكی دیكه‌ نییە ئەوەندەی ئیبرا گۆڵی لە چامپیۆنزلیگ دروست کردبێ کە ١٠ ئەسیستە و رۆناڵدۆ ١٢ ئەسیستی ھەیە.