ستارشیپ جێگای كارمه‌ندی پۆسته‌ ده‌گرێته‌وه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/58e3270a-b019-46c3-a2c4-393bb050f879/UK%20S%20Tech.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

ئەمە رۆبۆتێكە بە ستارشیپ، كەشتی ئاسمانی دەناسرێتەوە، كە لەبەریتانیا دەستی كردووە بە كاركردنی ئاسایی خۆیی و گواستنەوەی كەلوپەل لە سنوورێكی دیاریكراوودا لەو ولاتە. رۆبۆتەكە تەواو سەربەخۆیە و تەنھا پێویستی بە زانیاری پێدانی ئەو شوێنەیە كە كەلوپەلەكەی بۆ دەگوازێتەووە.

ئالان مارتینسن، سەرپەرشتیاری جێبەجێكار لە ستارشیپ، ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ ستارشیپ بەرھەمێكی لە شانشینی یەكگرتوو دەخاتە بەردەست، لە ماوەی 4 تا 6 مانگی داھاتوودا، رۆبۆتی زیاتر دەخەینە بازاڕە جاجیاكانی بەریتانیا، لە رێرەوەكاندا تاقییان دەكەینەوە، بۆ بەكارھێنانیشیان، لەگەڵ كۆمپانیا و بازارەكانیش قسە دەكەین".

ئێستا رۆبۆتەكە لە ناوچەی گرینویچ، لە باشووری رۆژھەڵاتی لەندەن كەلوپەلەكان ده‌گوازێتەوە، خێرایی و كارامه‌یی وەرگرە ھەستیارەكانیشی لە كێشەو گرفتەكانی ھاتوچۆ دەیپارێزن.

ئه‌م جۆره‌ رۆبۆتانه‌، بۆ یەكەمجار لە كانوونی دووەم/ یه‌نایه‌ری 2015 جار لە بازارەكان تاقیكرانەوە، ئێستاش بۆ ھەر گواستنەوەیەك 1 پاوەند وەردەگرێت.

ئاتی ھێینلا، سەرپەرشتیاری پەرەپێدانی ستارشیپ و دامەزرێنەری ھاوبەشی سكایپ:

"دواترین گەیاندن، گەیاندنی كەلوپەلە بە ماڵەكان، وەك روونە ئەمە كارێكە زۆر دەخوازێت و گرنگی زۆری لە لایەن كۆمپانیاكانەوە پێدەدرێت، لە ماوەی كەمتر لە 2 ساڵ، لەگەڵ جانوس فریس، توانیمان پەرە بەم پرۆژەیە بدەین، كەلوپەل بە ئامێری سەربەخۆ بگەیێنین، بە پشت بەستن بە تەكنەلۆژیای سەردەم".

تا ئێستا ژمارەیەكی كەم كۆمپانیا ئەو ئامێرانە بەكاردەھێنن، بەڵم زۆر كۆمپانیا و بازاڕ داوایان پێشكەش بە بەرھەمھێنەرانی ئەم رۆبۆتە كردووە، بۆ ئەوەی بتوانن تەكنەلۆژیایەكەیان بكڕن و زیاتر بیخەنە بازاڕەكانەوە.

Fly Erbil Advertisment