به وێنه.. هاوسه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا میشێل ئۆبامای له كه‌وتن رزگار كرد
به بوونی هاوڕێی له‌مجۆره پێویستت به پاسه‌وانی تایبه‌ت نییه
K24 - هه‌ولێر:
سۆفی ترۆدۆ، هاوسه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، میشێل ئۆبامای خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا له كه‌وتن رزگاركرد و ده‌ستیگرت و نه‌یهێشت له به‌رده‌م زوومی كامێرا‌كان بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی.
ماڵپه‌ڕی The Star ده‌ڵێت: "له دیداری فه‌رمی نێوان سۆفی ترۆدۆ و میشێل ئۆباما و له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه‌ی خانمی یه‌كه‌م، هه‌موو شتێك به ئاسایی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی وتاره‌كه‌ی كاتێك ویستی له‌سه‌ر سه‌كۆی وتاردان بێته خواره‌وه، هێنده‌ی نه‌مابوو میشێل ئۆباما بكه‌وێته سه‌رزه‌وی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له‌و كاته‌دا سۆفی ترۆدۆ هاوسه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، ده‌ستی میشێل ئۆبامای گرت و له كه‌وتن رزگاریكرد".
رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "له‌كاتی بوونی هاوڕێی له‌مجۆره، هیچ پێویستت به پاسه‌وانی تایبه‌تی نییه"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌ی له‌نێوان ئه‌و دوو خانمه‌دا هه‌بووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)