سامپاولی: كۆنتی خهونهكهمی له‌گۆڕنا!
سامپاولی نزیك بووه له راهێنه‌رایه‌تی چێڵسی
خۆرخێ سامپاولی راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی چیلی دان به‌وه داده‌نێت نزیكبووه له‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو له شوێنی گۆس هیدینگ ببێته به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی چێڵسی.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی سامپاولی ده‌ڵێت "ده‌توانم بڵێم زۆر نزیك بووم ببمه راهێنه‌ری چێڵسی، خه‌ریك بوو رووبدات، له‌گه‌ڵ ئه‌برامۆڤیچی سه‌رۆكی یانه‌كه گفتوگۆمان كرد و پێی گوتم بژارده‌ی یه‌كه‌می، به‌ڵام به‌دیاركه‌وتنی كۆنتی دۆخه‌كه گۆڕا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " له به‌دبه‌ختی من، له‌كۆتاییدا چێڵسی بڕیاریدا كۆنتی به‌ربژێر بكات، ئه‌مه‌ش دڵگرانی كردم، چونكه ده‌مویست له خولی ئینگلیزی راهێنه‌رایه‌تی بكه‌م".