به‌ ڤیدیۆ...ڤان دێر سار له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی رزگار كرد

له‌ یه‌كه‌مین یاریدا لێدانێكی سزای گه‌ڕانده‌وه‌

K24 ـ هه‌ولێر

ڤان دێر سار گۆڵپارێز و ئەفسانەی پێشووی ھۆڵەندا دوای پێنج ساڵ وازھێنان لە یاریکردن، له‌به‌رخاتری یانه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی كه‌ له‌ پله‌چوار یاری ده‌كات بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی دا.

ڤان دێر ساری ته‌مه‌ن 45 ساڵ، هه‌فته‌ی رابردوو، له‌ لایه‌ن پێته‌رڤینگی به‌رێوه‌بری یانه‌ی نۆردڤینكی هۆڵه‌ندا داوای لێكرا كه‌ له‌ شوێنی گۆڵپارێزه‌ پێكراوه‌كه‌یان ببێته‌ گۆڵپارێزی یانه‌كه‌یان، ئه‌ویش داوایه‌كه‌ی قبوڵ كردن و له‌ یه‌كه‌مین یاریشدا لێدانێكی سزاشی گه‌ڕانده‌وه‌ و یانه‌كه‌شی له دۆڕان رزگار كرد.

ڤان دێر ساری گۆڵپارێزی پێشووی مانچێستەر یونایتد دوای شکستەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگی ساڵی ٢٠١١ بەیەکجارەکی وازھێنانی لە یاریکردن راگەیاند، ئێستایش یاری بۆ یانه‌یه‌ك ده‌كات به‌ ناوی نۆردڤینك كه‌ شارۆچكه‌یه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ رۆژئاوای وڵاتی هۆڵه‌ندا و ژماره‌ی دانیشتووانیان له‌ 30 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕ ناكات.