به‌ره‌ى نووسره ده‌ستيگرت به‌سه‌ر باره‌گاكانى فيرقه‌ى 13دا
به‌ره‌ى نووسره، باڵى رێكخراوى قاعيده له سووريا ده‌ستيگرت به‌سه‌ر باره‌گاكانى گرووپێكى چه‌كدارى لايه‌نگرى خۆرئاوادا.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ره‌ى نووسره، باڵى رێكخراوى قاعيده له سووريا ده‌ستيگرت به‌سه‌ر باره‌گاكانى گرووپێكى چه‌كدارى لايه‌نگرى خۆرئاوادا.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافى مرۆڤ بڵاويكرده‌وه، ميليشياى به‌ره‌ى نووسره، هێرشيكردووه‌ته سه‌ر باره‌گاكانى فيرقه‌ى 13 له باكوورى خۆرئاواى سووريا و توانيويه‌تى ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر باره‌گاكانى ئه‌و گرووپه چه‌كدارييه‌دا، كه له لايه‌ن هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشه‌وه هاوكارى ده‌كرێت.
رامى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌كه گوتى: ده‌يان چه‌كدارى سه‌ر به فيرقه‌ى 13 كه‌وتوونه‌ته ده‌ست ميليشياى به‌ره‌ى نووسره و له كۆگاكانى ئه‌و گرووپه‌شدا چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى و ئه‌و موشه‌كانه‌ى ئه‌مريكا راده‌ستى گرووپه‌كه‌ى كردبوون، كه‌وتوونه‌ته ده‌ست چه‌كدارانى به‌ره‌ى نووسره.
ئه‌حمه‌د مه‌سعوود، رێبه‌رايه‌تى فيرقه‌ى 13 ده‌كات و له‌گه‌ڵ ليواى جه‌يشى ئيسلامى هاوپه‌يمانه و له باره‌ى ئه‌و شكسته‌يانه‌وه رايگه‌ياند، به‌ره‌ى نووسره هێرشيكردووه‌ته سه‌ر هه‌موو باره‌گاكانمان و به‌و هۆيه‌وه زه‌بريان به‌ركه‌وتووه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا به‌ره‌ى نووسره، فيرقه‌ى 13ى به ده‌ستپێكردنى هێرشى چه‌كدارى له بنكه‌كانى پارێزگاى ئيدله‌بى باكوورى خۆرئاواى سووريا تۆمه‌تبار كرد و رايگه‌ياند، فيرقه‌ى 13 ده‌يويست باره‌گاكانى به‌ره‌ى نووسره له ناوچه‌ى نوعمانى باكوورى ئيدله‌ب داگير بكات و دواتر چه‌كدارانى به‌ره‌ى نووسره هێرشيان كردووه‌ته سه‌ريان و توانيويانه سه‌رجه‌م باره‌گاكانيان كۆنترۆڵبكه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
و:ئ.هـ