ئه‌وه‌ی نه‌تزانیوه له باره‌ی یاریزانه كورده‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بیزانه
میوانداریی یاریزانێكی كوردی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كراوه
K24 ـ هه‌ولێر
ھهڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بە 14 یاریزان وەك ئامادەكارییەك بۆ یارییەكانی پاڵاوتنی موندیالی2018ـی روسیا كە میپێكی مەشق و ڕاهێنانی پێنج رۆژەیان لە ھەولێری پایتەخت كردۆتەوە.
لە نێو پێكھاتەكەش تەنھا یەك یاریزانی كورد دەبیندرێت، كە ھەردی سیامندی یاریزانی ھێڵی بەرگری یانەی ھەولێرە، كە لە رابردووش چە ندین یاریزانی تر بانگێشكراوان، بەڵام ئەوەی جێگای پرسە تاكو ئێستا لە ھەڵبژاردەی عێراق زۆر بەكەمی یاریزانی كورد لە نێو پێكھاتە دەبیندرێت، ئە گەر یاریزانێكیش بانگێشت كرا بێت وەك پێوست مامەڵەی لەگەڵ نەكراوە، لە كاتێكدا كورد لە عێراقدا لە جوگرافیای ناوچەكەدا لە پاڵ عەرەب دووەم گەورە ترین نە تەوەن.
كوردستان24 له ئه‌مڕۆی وه‌رزشدا پرۆگرامێكی تایبه‌تی به‌م پرسه ده‌خاته ڕوو، ئاماژه به سه‌رجه‌م ئه‌و ناوانانهیش ده‌كات كه له پێشتر له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یارییان كردووه و، هاوكات میوانداریی رافد به‌دره‌دین یاریزانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش ده‌كات و چه‌ندان پرس و باس تاوتوێ ده‌كرێت.
له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه سه‌رجه‌م زانیارییه‌كان له 10 خوله‌كدا خراوه‌ته ڕوو...