ئاستى يه‌ده‌گى عێراق رووى له نزميى كردووه
K24 – هه‌ولێر:
له ماوه‌ی یه‌كساڵدا ئاستی دراوی یه‌ده‌گی عێراق به شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره كه‌میكردووه، چونكه له یه‌ك ساڵدا نزیكه‌ی 12 ملیار دۆلار له‌و پاره یه‌ده‌گه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه راكێشراوه, پێشبینیشده‌كرێت پشكی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و پاره‌یه به نزیكه‌ی 11 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
به‌گوێره‌ی دواین داتاكان، له ساڵی 2014دا یه‌ده‌گی دراوی عێراق بریتیبووه له 77 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌ڵام ساڵی دواتر و له كۆتایی 2015دا ئاستی ئه‌و یه‌ده‌گه كه‌میكردوه بۆ 65 ملیار دۆلار.
هۆكاری كه‌مكردنی ئه‌و یه‌ده‌گه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داشكانى نرخی نه‌وت له 120 دۆلاره‌وه بۆ 30 دۆلار، بوونی جه‌نگی داعش و گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی حكومه‌تی به‌غدای ناچاری قه‌رزی ده‌ره‌كی و راكێشانی دراوی یه‌ده‌گ له به‌نكی ناوه‌ندی كردووه‌ته‌وه.
یه‌ده‌گی دراو بریتیه له پاره‌ی یه‌ده‌گ و قه‌واڵه‌ی دارایی له به‌نكی ناوه‌ندیدا بێ هه‌ژماركردنی زێڕی یه‌ده‌گ.
ئه‌مه له كاتێكدا زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌وتفرۆش، له ماوه‌ی 2014- 2015دا ئاستی یه‌ده‌گیان زیادیكردووه نه‌ك كه‌م.
له هه‌رێمی كوردستانیش ناوه ناوه ده‌نگۆی ئه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه كه پشكی هه‌رێمی كوردستان له یه‌ده‌گی به‌نكی ناوه‌ندی عێراق %17ـه‌یه و به‌و پێیه‌ش بێت پشكی هه‌رێمی كوردستان له یه‌ده‌گی به‌نكی ناوه‌ندی عێراق نزیكه‌ی 11 ملیار دۆلاره.
پیش‌تر نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان24ی راگه‌یاندبوو كه ئه‌وان نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌نكی ناوه‌ندیدا گفتوگۆ بكه‌ن له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له دراوی یه‌ده‌گ، چونكه ئه‌و یه‌ده‌گه موڵكی گشت عێراقه نه‌ك ته‌نها به‌شێك.