خهڵوزى بهردينى باكوورى كوردستان جێگه به گازى سرووشتى لێژدهكات
ئەوان بەو ھەنگاوە كێشەی قەیرانی گازی سروشی چارەسەر دەكەن و بەرھەمەكەیان ھەناردەی دەرەوەش دەكەن.
K24 – ههولێر:
خەڵوزی بەردینی ناوچەی ئاڤ شین و ئەلبستانی سەر بەمەڕەشی باكووری كوردستان، جێگەی گازی سروشتی دەگرێتەوە، بەرپرسانی پڕۆژەكەش بانگەشەی ئەوە دەكەن كه ئەوان بەو ھەنگاوە كێشەی قەیرانی گازی سروشی چارەسەر دەكەن و بەرھەمەكەیان ھەناردەی دەرەوەش دەكەن.
لەلێكۆڵینەوەیەكی زانستی لەناوچەی ئاڤشین و ئەلبستان، خەڵوزی بەردینی ناچەكە دوای چەند كردارێك دەگۆڕێ و توانای سوتانی دەگاتە ئاستی غازی سروشتی.
كردەوەكە بەوردكردنی خەڵوزەكە و وشكردنەوەی رێژەی شێی ناوی ئەنجام دەدرێت.
دكتۆر ھارون بەلیرگەن مامۆستای زانكۆی چوكورئوڤا پێی وایە ئەوان بەو ھەنگاوە شۆڕشێكی نوێ لەوزەی سوتەمەنیدا ئەنجام دەدەن.
لهو بارهيهوه گوتى: لەناوچەی ئاڤشین و ئەلبستان خەڵوزی بەردین ئامادە دەكەین تاوەكوو لەبەرھەم ھێنانی كارەبادا سودی لێوەر بگرین، ئەو پڕۆژەیەمان بەھاوكاری وەزارەتی وزە دامەزراندووە، ئامانجی داھاتووشمان ئەوەیە بەرھەم زیاد بكەین و ھەناردەی دەرەوەی بكەین، بۆ چەندین وڵاتی ئەوروپا و ئاسیا كە كورەكانیان بەخەڵوزیش كار دەكەن، ئێمە دەتوانین لەماوەیەكی كورتدا لەڕێگەی ئەو پڕۆژەیە خۆمان لەقەیرانی گازی سروشتیش رزگار بكەین.
بەگوێرەی بانگەشەكان ئەو سیستەمە جۆرە خەڵوزێك بەرھەم دەھێنێت كە توانای گەرمكردنی كورەكانی بەرھەم ھێنانی كارەبایان گەلەك زۆرە و ئەوان چیدیكە پێویستیەكی ئەوتۆیان بەگازی سروشتی نابێت و وزەی كارەباشیان بەھەرزانتر دەست دەكەوێت.
بانگەشەی ئەوش دەكرێ كە لەناوچەی ئەلبستان و ئاڤ شین 4.8 ملیار تۆن خەڵوز ھەیە و ئەوان بەو سیستەمە رێژەی شێی نێوی كەم دەكەنەوە و ئاستی سوتانیشی سی لەسەدا بەرز دەكەنەوە.
ناوی پڕۆژەكەش بووهتە وشك كردن و دەوڵەمەند كردنی رەژوو، بانگەشەی ئەوەش دەكرێت كە بەرھەمەكەیان لەبارەی پیسكردنی ژینگەشدا زۆر سوكە و دۆستی ژینگەیە.