چين به سياسه‌تى ئابووريى خۆي‌دا ده‌چێته‌وه
به‌نكی ناوه‌ندی چین و حكومه‌تی پەكین رایانگەیاند، كە به سیاسه‌تی دارایی و ئابوورى وڵات‌دا ده‌چنه‌وه و له‌مه‌ودوا زۆردهستوهردان له كه‌رتی ئابووريدا ناكەن، له‌مه‌ودواش حكومه‌تی ئه‌و وڵاته چاوی له دروستكردنی گه‌شه‌ی ئابووری درووستكراو نیه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌نكی ناوه‌ندی چین و حكومه‌تی پەكین رایانگەیاند، كە به سیاسه‌تی دارایی و ئابوورى وڵات‌دا ده‌چنه‌وه و له‌مه‌ودوا زۆردهستوهردان له كه‌رتی ئابووريدا ناكەن، له‌مه‌ودواش حكومه‌تی ئه‌و وڵاته چاوی له دروستكردنی گه‌شه‌ی ئابووری درووستكراو نیه.
چین په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێكی دارایی نه‌رمونیان ده‌كات، به‌ڵام زیاد له پێویستیش ده‌ست له بازاری دارايی وه‌رنادات و پشتیوانی پێشكه‌ش ناكات بۆ درووستكردنی گهشهكردنیكی ئابووری ده‌ستكرد.
به‌نكی ناوه‌ندی چین سه‌رگه‌رمی دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌رخۆ و ناڕاسته‌وخۆیه له‌سه‌ر بازار له رێگه‌ی چاكسازی بنه‌ڕه‌تیه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته باوه‌ڕیان وایه كه ده‌ستوه‌ردانی راسته‌وخۆ و زیادله‌پێویست كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی هه‌یه و گه‌شه‌ی ئابووری لاوازده‌كات.
پاریزگاری به‌نكی ناوه‌ندی چین، زو زیاكوان، گوتى: به باوه‌ری شه‌خسی من چین به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات له دوارۆژدا سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه‌ی دارایی جێبه‌جێ بكات، ئێمه‌ش له به‌نكی ناوه‌ندی په‌یڕه‌وكاری ئه‌و سیاسه‌ته حه‌كیمانه‌یه ده‌بین ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێكی ئابووری گه‌وره‌مان نه‌یه‌ته‌پێش، به‌راستی پێویست ناكات زیاد له‌پێویست حكومه‌ت و به‌نكی ناوه‌ندی ده‌ستوه‌ربده‌نه بازاری دارایی بۆ دروستكردنی گه‌شه‌یه‌كی ئابووری ده‌ستكرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چین هه‌ر چاوی له‌وه‌یه ئه‌و گه‌شه ئابوورییه به‌ده‌ستبینێت كه حكومه‌ت پلانی بۆ داناوه بۆ ئه‌مساڵ كه ده‌بێت له نێوان 6.5% تا 7% بێت، به‌ڵام ئاماره به‌راییه‌كانی سه‌ره‌تای 2016 زۆر كۆك ده‌رناكه‌ون.
چین كه خاوه‌نی دووه‌م گه‌وره‌ترین ئابووری جیهانه، له 2015دا ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری 6.9%بووه ئه‌وه‌ش كه‌مترین ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری چین بووه له 25 ساڵی رابردوودا.
پێده‌چێت ئابووری چین له ژانی له‌دایكبوونی قۆناغێكی نوێدابێت، ئه‌و قۆناغه نوییهش كرانه‌وه و په‌لهاویشتنی زیاتره به‌ره‌و جیهانی ده‌ره‌وه، باجی ئه‌و پهلهاویشتنهش خاوبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابوورییه‌كه‌یه‌تی.