رۆپیك ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی ئۆپیك
ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی رێكخراوێكی نوێی نه‌وتی له نێوان ئۆپیك و رووسیادا له ئارادایه به‌ناوی رۆپیك و رووسیاش ده‌یه‌وێت، سه‌ركردایه‌تی ئه‌و رێكخراوه نوێیه بكات كه لەسەدا 73 بازاری نه‌وتی جیهان كۆنترۆڵدەكات.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی رێكخراوێكی نوێی نه‌وتی له نێوان ئۆپیك و رووسیادا له ئارادایه به‌ناوی رۆپیك و رووسیاش ده‌یه‌وێت، سه‌ركردایه‌تی ئه‌و رێكخراوه نوێیه بكات كه لەسەدا 73 بازاری نه‌وتی جیهان كۆنترۆڵدەكات.
له‌میانی ده‌یان ساڵی رابردوودا ئۆپێك وه‌كو كاراكته‌رێكی گرنگی ئابووری و خاوه‌ن پێگه له بازاری نه‌وتدا رۆڵی هه‌بووه، به‌ڵام ناكۆكی سیاسی و كه‌می داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت و لاوازی گه‌شه‌ی ئابووری جیهان ئه‌وه‌یان به‌رهه‌مهێنان كه ئۆپێك نه‌یتوانی داكه‌وتنی ئه‌مجاره‌ی نرخه‌كان كۆنترۆڵبكات.
بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و كاره‌ش كه ئۆپیك نه‌یتوانی بیكات، باس له هه‌ماهه‌نگی نێوان ئۆپێك و رووسیا وه‌كو وڵاتێكی گرنگی نه‌وتی جیهانی ده‌كرێت، بۆ درووستكردنی رێكخراوێكی نوێی نه‌وتی.
بە گوێرەی وتەی چەند شارەزاییەکی بواری نه‌وت، رووسیا بە کردار دەستی بەوه كردووه كه سه‌ركردایه‌تی وڵاتانی نه‌وتفرۆش بگرێته ده‌ست و جڵه‌وی نرخی نه‌وت لای ئه‌و بێت، کۆبوونەوەکەی 16ی مانگی رابردوو لەگەڵ ھەر یەکە لە ڤەنزوێلا و سعوودیە و قەتەر یەکەمین ھەنگاوی رووسیا بوو بۆ ئه‌و كاره و هه‌نگاوی داهاتویشی درووستكردنی رێكخراوێكی نوێی نه‌وتیه.
پێشبینی دەکرێت لەبەر تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان سعودییه و ئەمریکا، سعودیيه مل به ئه‌ندامێتی له‌و رێكخراوه نوێیه بدات، چونكه به‌وه هه‌م خۆی له رووسیا نزیك ده‌كاته‌وه دژ به ئێران و هه‌میش گوشار ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، عیراقیش لە رەوشێکی وەھا دا نیە خۆی لە ئەندام بوونی ئەم رێکخراوە بپارێزێت.
شاره‌زایان پێیان وایه ناوی رێكخراوه نوییه‌كه ده‌شێت رۆپیك بێت كه لێكدراوی روسیا و ئۆپێكه.رۆپێک ده‌توانێت کۆنترۆڵی لە سەدا 73 ی بازاری نەوت و وزەی جیھان بگرێتە ده‌ست و رووسیاش ده‌یه‌ویت ببێته سه‌ری ئه‌و جه‌سته نوێیه.