ئينفۆگرافيك.. ئاستى يه‌ده‌گى عێراق و وڵاتانى عه‌ره‌بيى

به‌گوێره‌ی دواین داتاكان، له‌ ساڵی 2014دا یه‌ده‌گی دراوی عێراق بریتیبووه‌ له‌ 77 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌ڵام ساڵی دواتر و له‌ كۆتایی 2015دا ئاستی ئه‌و یه‌ده‌گه‌ كه‌میكردوه‌ بۆ 65 ملیار دۆلار.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/bc830033-4881-43ce-908e-69c44660d946/55.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

به‌گوێره‌ی دواین داتاكان، له‌ ساڵی 2014دا یه‌ده‌گی دراوی عێراق بریتیبووه‌ له‌ 77 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌ڵام ساڵی دواتر و له‌ كۆتایی 2015دا ئاستی ئه‌و یه‌ده‌گه‌ كه‌میكردوه‌ بۆ 65 ملیار دۆلار.

هۆكاری كه‌مكردنی ئه‌و یه‌ده‌گه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ داشكانى نرخی نه‌وت له‌ 120 دۆلاره‌وه‌ بۆ 30 دۆلار، بوونی جه‌نگی داعش و گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی حكومه‌تی به‌غدای ناچاری قه‌رزی ده‌ره‌كی و راكێشانی دراوی یه‌ده‌گ له‌ به‌نكی ناوه‌ندی كردووه‌ته‌وه‌.

یه‌ده‌گی دراو بریتیه‌ له‌ پاره‌ی یه‌ده‌گ و قه‌واڵه‌ی دارایی له‌ به‌نكی ناوه‌ندیدا بێ هه‌ژماركردنی زێڕی یه‌ده‌گ.

دۆخی پارەی یەدەگ لە بەنکی ناوەندی سعودیە

2014: 636 $ ملیار

2015: 732$  ملیار

دۆخی پارەی یەدەگ لە بەنکی ناوەندی ئیمارات

2014: 77$ ملیار

2015: 93$ ملیار

دۆخی پارەی یەدەگ لە بەنکی ناوەندی عێراق

2014: 77 $ ملیار

2015: 65$ ملیار

دۆخی پارەی یەدەگ لە بەنکی ناوەندی قەتەر

2014: 36$ ملیار

2015: 42$ ملیار

دۆخی پارەی یەدەگ لە بەنکی ناوەندی لوبنان: 38$ ملیار

عێراق وەك هەر وڵاتێك لە ساڵی 1920ەوە ئەو پاشەكەوتەی هەبووە تا ساڵی 2003،  ئەو پارە یەدەگە گەیشتە نزیكەی 80 ملیار دۆلار، بە تایبەتی كە كەوتبووە ژێر بەندی حەوتەمی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە كەس بۆی نەبوو دەستكاری یەدەگە پاشەكەوتەكە بكات، دوای فرۆشتنی نەوتیش ئەو پارەیە بەرزبووه‌وە، بەڵام بەھۆی نا شەفافی و گەندەڵی لەناو حكومەت وردە وردە ئەو پارە رووی لەكەمیكرد، تێچووی شەڕی داعش لەولاوە راوەستێت.